A collection of oral narratives and songs of generations...
Title: باوانەکەی بابم
Performer: حهسهن زیرهک
Category: Goranî
Dialect: Sorani
Audio:
Text:
باوانەکەی بابم بینایی چاوم
لە دووری باڵات ڕەش بوو هەناوم
سەر تا بە پای زێر بێ
پڕ دەشتی باژێر بێ
هەمووی چاو بگێڕ بێ
هەر تۆم دهوێ تۆ
سەر تا بە پای زێو بێ
پڕ دەشت و پڕ کێو بێ
هەمووی خەندە لێو بێ
هەر تۆم دەوێ تۆ
فەسڵی بەهارە، ئاوەنیا شینە
عاشقی یارێکم خوێنی شیرینە
فەسڵی بەهارە دەشت و کێو خۆشە
لە دەشتێ کەنێرە لە دۆڵ وەنەوشە
چ خودا بەردارە غەرقم کەی لە غەم
مەیلم بدەیە یان زۆر و یان کەم
فەسڵی بەهارە وەختی گوڵزارە
کێو و چیا جوان، دنیا دیارە
This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK
This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).