Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: مریەم سابڵاخی

Performer: مەزهەر خالقی

Category: Goranî

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        شەدەلارەکەی چاوخومارم، عیشوەدارم، مریەمێ سابڵاخی
        
        تاقەگوڵەکەی نێو گوڵزارم، تەنیا یارم، مریەمێ سابڵاخی
        
        با شەو من لە لات بم، با لە لای بم، مریەمێ سابڵاخی
        
        با ئاوێزانی بم، میوانی بم، حەیرانی بم، مریەمێ سابڵاخی (مریەمێ لێم یاخی)
        
        دیسان بارگەکەی چاوخومارم، گوڵ عوزارم، مریەمێ سابڵاخی
        
        دەڕوا بۆ کوێستان، تەنیا یارم، بێ قەرارم، مریەمێ سابڵاخی
        
        با شەو من لە لات بم، با لە لای بم، مریەمێ سابڵاخی
        
        با ئاوێزانی بم، میوانی بم، حەیرانی بم، مریەمێ سابڵاخی (مریەمێ لێم یاخی)
        
        میوان ئەگەر من لێرە زارم، بێ قەرارم، مریەمێ سابڵاخی
        
        ئەجرە بە جارێ من هەژارم، بێ غەمخوارم، مریەمێ سابڵاخی
        
        با شەو من لە لات بم، با لە لای بم، مریەمێ سابڵاخی
        
        با ئاوێزانی بم، میوانی بم، حەیرانی بم، مریەمێ سابڵاخی (مریەمێ لێم یاخی)
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).