A collection of oral narratives and songs of generations...
Title: لای لای
Performer: سه‌حه‌ر لوتفی
Category: Goranî
Dialect: Sorani
Audio:
Text:
لای لای نه‌مامی ژیانم
من وێنه‌ی باخه‌وانم
به دڵ چاودێریت ئه‌که‌م
بخه‌وه ده‌ردت له گیانم
هه‌ی لایه لایه لایه
کۆرپه‌ی زۆر جوانم لایه
لای لای کۆرپه‌ی شیرینم
به تۆ شیرینه ژینم
ده بنوه بنوه ڕۆڵه
یاری ئه‌م ماڵه چۆڵه
ده بنوه ڕۆڵه‌ی دایه
چی بکه‌م خه‌وت بۆ نایه
لای لای نه‌مامی به‌ختم
هاوڕێی هه‌ورازی سه‌ختم
ده بنوه ڕۆڵه‌ی دایه
چی بکه‌م خه‌وت بۆ نایه
بنوه ئاسۆ ڕووناکه
دیاره وه‌ک ڕۆژ ڕووناکه
ئه‌ی به‌رخۆڵه‌ی شیرینم
به تۆ شیرینه ژینم
ده بنوه بنوه ڕۆڵه
یاری ئه‌م ماڵه چۆڵه
هه‌ی لایه لایه لایه
کۆرپه‌ی زۆر جوانم لایه
ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویست، بینایی چاوم
هێزی ئه‌ژنۆم، هیوای ژیانم
هه‌تا دێیته‌وه من چاوه‌ڕێتم
هه‌لۆرکی مناڵیت هه‌ر ڕاده‌ژه‌نم
This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK
This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).