A collection of oral narratives and songs of generations...
Title: سه‌بری
Performer: شه‌هین تاڵه‌بانی و عه‌باس که‌مه‌ندی
Category: Goranî
Dialect: Sorani
Audio:
Text:
وه‌ی ئه‌گه‌ر ناوه‌که‌ت فه‌رامۆشم بێ
وه‌ی سفیدی که‌فه‌ن باڵاپۆشم بێ
ئه‌ی دڵه‌که‌م ده‌ربێنن بڕوانن تێیا
وه‌ی به غه‌یری ناو تۆ هیچ نییه تێیا
سه‌بری، سه‌بری
وه‌ی شه‌رت بێ له داخت تا رۆژی مه‌حشه‌ر
وه‌ی به‌رگی عه‌زیاتیت ده‌رنێنم له به‌ر
وه‌ی شه‌رت بێ له داخت تا رۆژی مه‌حشه‌ر
وه‌ی به‌رگی عه‌زیاتیت ده‌رنێنم له به‌ر سه‌بری
سه‌بری، سه‌بری
وه‌ی سه‌بری گوڵ‌فرۆش گوڵ دانه دانه
وه‌ی دڵه‌که‌م بۆ دڵه‌که‌ت وێڵ و حه‌یرانه
ئه‌ی سه‌بری بۆ خاتر ته‌کیه‌ی بابه شێخ
وه‌ی مه‌مکووژه به ناز مه‌مبڕه به تێخ
سه‌بری، سه‌بری
ئه‌ی قورئانێ بێنه بیخه داوێنم
من له تۆ زیاتر که‌س نالاوێنم
ئه‌ی قه‌سه‌م به قورئان خه‌تمی که‌لامه
وه‌ی ئیشقت تا مه‌حشه‌ره پابه‌ندی پامه
سه‌بری، سه‌بری
وه‌ی شه‌رت بێ له داخت ته‌رکی دنیا که‌م
وه‌ی به وێنه‌ی مه‌جنون روو له سه‌حرا که‌م
وه‌ی شه‌رت بێ له داخت تا رۆژی مه‌حشه‌ر
وه‌ی به‌رگی عه‌زیاتیت ده‌رنێنم له به‌ر
سه‌بری، سه‌بری
ئه‌ی هه‌ڵبگره خه‌نجه‌ر بیده له جه‌رگم
وه‌ی ئه‌وسا بیخوێنه یاسینی مه‌رگم
ئه‌ی هه‌ڵبگره خه‌نجه‌ر بینه پامه‌وه
وه‌ی خۆت به به حه‌کیم بێره لامه‌وه
سه‌بری، سه‌بری
ئه‌ی ئه‌گه‌ر گیان کێشان وه‌ک دووری تۆ بێ
وه‌ی یاخوا به نه‌سیب جۆری سه‌ر کۆ بێ
ئه‌ی بیکه به خاتر سی جزمه‌ی قورئان وه‌ی
له‌مه زیاتر مه‌مکه سه‌رگه‌ردان
سه‌بری، سه‌بری
This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK
This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).