A collection of oral narratives and songs of generations...
Title: به‌رهه‌ڵبێنه
Performer: خه‌لیل سادقی
Category: Goranî
Dialect: Sorani
Audio:
Text:
توخودا دڵم مه‌شکێنه
تاوێ وه‌ره باوه‌شم
به‌ژنێ باریک لێم زیزه
ده‌تکێ فرمێسکی گه‌شم
له دنیا خۆشیم نه‌دی
به‌دبه‌خت و چاره ره‌شم
ده‌جا لێیده به‌رهه‌ڵبێنه
به‌رهه‌ڵبێنه و به‌رهه‌ڵبێنه
به‌رهه‌ڵبێنه‌ی خام هه‌لاوه
هه‌ر ده‌رۆی و ده‌کراوه
گه‌لێکیش مه‌منوونم بوو
به دوو ماچ بۆم گرێ داوه
ده‌جا لێیده به‌رهه‌ڵبێنه
ده‌چمه سه‌ری سوڵتانی
شه‌ممۆیه نایه‌مه‌وه
ده‌ست له کێلان وه‌رده‌گرم
چلدانه‌ی ده‌گرمه‌وه
به‌ختی خۆم و چاو جوانێ
به تاقی ده‌که‌مه‌وه
ده‌جا لێیده به‌رهه‌ڵبێنه
چاوت ئه‌ستێره‌ی رۆژێ
وه‌ک مانگ گۆیژه‌ی کێشاوه
له چاوی پیس به دوور بی
شلکه ریحانه‌ی ساوا
له چاوی پیس به دوور بی
شلکه ریحانه‌ی ساوا
ده‌جا لێیده به‌رهه‌ڵبێنه
به‌وه‌ی که بێ مه‌کانه
غه‌ریبم لێره‌کانه
شێت و شه‌یدای چاو جوانێم
سه‌رتۆپی موکوریانه
شێت و شه‌یدای لێو ئاڵێم
سه‌رتۆپی کوردستانه
ده‌جا لێیده به‌رهه‌ڵبێنه
چه‌ندی لێ پارامه‌وه
ئاوڕی لێ نه‌دامه‌وه
ئه‌و ئاوڕه‌ی لێی دامه‌وه
که‌وتم و هه‌ڵنه‌ستامه‌وه
رێگام دوور بوو یارم دیت
دیتم ماندووم حه‌سا‌وه
ده‌جا لێیده به‌رهه‌ڵبێنه
This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK
This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).