A collection of oral narratives and songs of generations...
Title: ئایشیلێ جوانێ
Performer: ناسر ره‌زازی
Category: Goranî
Dialect: Sorani
Audio:
Text:
ئایشیلێ جوانێ تۆی مه‌ریوانی
دانێ رانه‌که‌و سه‌ر بنمه بانی
ئه‌و ریزه ماڵه‌ی به ماڵه ئه‌نگۆوه
هه‌مووم خۆش ده‌وێ به بۆنه‌ی تۆوه
تایه‌ک له زوولفت هات به ده‌ستمه‌وه
به‌ندی دڵ ده‌پسێ پێی ده‌به‌ستمه‌وه
ئه‌و ده‌سته‌ی نه‌چی شه‌و له گه‌ردنێ
چ فایده له دوور چاولێکردنێ
دیسان باری خه‌م نیشتوه له لێوم
به‌زه‌ییه‌کت بێ به دڵه‌ی په‌شێوم
This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK
This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).