Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: له‌ سیله‌ی قه‌بران

Performer: فواد ئه‌حمه‌د

Category: Goranî

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        لە سیلەی قەبران هاوارە
        
        حاکم بمدا لە سێدارە
        
        من نانێم مەیلی ئەو یارە
        
        وەرگەرێ باڵات های ببینم
        
        با دەرچێ گیانی شیرینم
        
        یا رەبی من مەرگت های نەبینم
        
        ئاشقان لە دوورڕا وا دیارن
        
        رەنگیان زەرد و لێو بە بارن
        
        مەنعیان مەکەن ساحێب یارن
        
        وەرگەرێ باڵات های ببینم
        
        با دەرچێ گیانی شیرینم
        
        یا رەبی من مەرگت های نەبینم
        
        جووتێک ساقی سەر بە زێڕن
        
        لە مەیخانان مەی دەگێڕن
        
        ئاشقان لە دین وەر دەگێڕن
        
        وەرگەرێ باڵات های ببینم
        
        با دەرچێ گیانی شیرینم
        
        یارەبی من مەرگت های نەبینم
        
        لە سیلەی قەبران هەڵایە
        
        حاکم بمدا لەو ئاڵایە
        
        من نانێم مەیلی لەیلایە
        
        وەرگەرێ باڵات های ببینم
        
        با دەرچێ گیانی شیرینم
        
        یا رەبی من مەرگت های نەبینم
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).