Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: نازه‌نین

Performer: ماملێ

Category: Goranî

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        خزم و قه‌ومم به‌ جێ هێشت، ئه‌ی هاوار، له‌ ده‌شتی شاروێرانی
        
        وه‌دوای یارێ ده‌که‌وم، نازانین، نه‌کێشم په‌شیمانی
        
        مردنیش چاتره‌ له‌و حاڵه‌، نابێته‌ زینده‌گانی
        
        نازه‌نین نازه‌نینم، بۆچی گۆرای، گیان و روحی شیرینم
        
        وه‌ک مه‌جنوون که‌وتمه‌ کێوان، ئه‌ی هاوار، خۆزگه‌ یارم ده‌گه‌ڵ با
        
        ئه‌و ئاوره‌ی ده‌ من به‌ربووه، یا ره‌بی، به‌ڵکو ده‌ تۆش به‌ر ببا
        
        چاوی راسته‌م له‌یلایه، روحی شیرنم ئینتیها
        
        نازه‌نین نازه‌نینم، بۆچی گۆرای گیان و روحی شیرینم
        
        ئای ئاخ، مه‌لان ئه‌وا مه‌له‌نج ئه‌ده‌ن له‌ ده‌وره‌م
        
        مه‌گه‌ر قه‌له‌کان، که‌سم های، هه‌ڵکه‌نن قه‌برم، ئای نازداره‌ی گیان
        
        خۆزگه‌م، های های، به‌ مه‌لان هه‌ر شه‌و له‌ ده‌ورێ
        
        نه‌ک وه‌ک دڵی من، که‌سم های، کۆست که‌وته‌ی یارێ، نازداره‌ی گیان
        
        ده‌ڵێی سوێندێکت بۆ بخۆم، ئه‌ی هاوار، سوێند به‌ مزگه‌وتی واوان
        
        ئه‌گه‌ر ببمه‌ زه‌لیلێک، نازه‌نین، کوێر بم له‌ هه‌ردووک چاوان
        
        شه‌رت بێ ده‌ست به‌ردارت نیم، شه‌رته‌ به‌ شه‌رتی پیاوان
        
        نازه‌نین نازه‌نینم، بۆچی گۆرای گیان و روحی شیرینم
        
        به‌و سوێنده‌ و به‌و ئایه‌ته، ئه‌ی هاوار، جوانه‌ ئه‌و خاڵ و خه‌ته‌ موڵکی سابلاخێی پێ بده‌ی، جوانێ گیان، هێشتا نیوه‌ قیمه‌ته‌ خودا بۆخۆی ده‌یزانێ، بۆ ویم جه‌رگ له‌ت له‌ته
        
        نازه‌نین نازه‌نینم، بۆچی گۆرای گیان و روحی شیرینم
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).