Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: له سابڵاخێ وه ده‌ر که‌وتم

Performer: ناسری ره زازی

Category: Goranî

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        له سابڵاخێ وه ده‌ر که‌وتم
        
        له گوڵه‌ زه‌ردان وه سه‌رکه‌وتم
        
        وه دوای کۆچی له‌یلا که‌وتم
        
        ده لیم، هات ڕابوورد گه‌رده‌ن به خاڵ
        
        دنیای ڕوونی لێم کردووه تاڵ
        
        ئای شل وای شل باوانم شل
        
        بۆ تۆ نه‌مام شۆخی خاڵ له مل
        
        ماڵی وێران کردووم چاوی
        
        دێوانه‌م بۆ زولفی خاوی
        
        ئه‌منی هه‌ژار که‌وتمه داوی
        
        ماڵی باوکت سه‌ره‌وژێر بێ
        
        عیزرائیل به ماڵیان فێر بێ
        
        کێ تۆی ڕه‌نجاند ڕه‌ببی کوێر بێ
        
        یاخودا هه‌ر وا گه‌رد و تۆز بێ
        
        ده‌سرۆکه‌ی له ملان ئاڵۆز بێ
        
        له‌یلا جه‌ژنت لێ پیرۆز بێ
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).