Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: هه‌واره‌

Performer: حه‌سه‌ن زیره‌ک

Category: Goranî

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        غه‌ریبم له‌ هه‌ولێرێ
        
        چاوبازی چاوئه‌ستێرێ
        
        یاری خۆم نه‌دیته‌وه‌
        
        پێم بڵێ ئه‌وڕۆ به‌خێرێ
        
        ماچی که‌م دوو کوڵمانه‌ت
        
        روومه‌ت گوڵی که‌نێرێ
        
        هه‌واره‌ گوڵێ هه‌واره‌
        
        ئه‌وساڵ ده‌چمه‌ هه‌واری
        
        سه‌فه‌رم دوورودرێژه‌
        
        ~ بێنم به‌ دیاری
        
        به‌خودای بێمه‌کانه‌
        
        ئه‌و دڵه‌م به‌حری خه‌مانه‌
        
        نه‌خۆش و ده‌رده‌دارم
        
        سه‌رتۆپی کوردستانه‌
        
        پێم وت ئاوێزانت بم
        
        تا سبه‌ینێ ئه‌وده‌مانه‌
        
        وه‌کوو ماینی خۆش ~
        
        فێری ته‌قڵه‌ و لێکدانه‌
        
        هه‌واره‌ گوڵێ هه‌واره‌
        
        هه‌ڵیان دا له‌ بێخێری
        
        من سه‌ر که‌مه‌ سه‌ر رانت
        
        خۆم بشێله‌ شه‌نگه‌بێری
        
        په‌رچه‌که‌ت و ئه‌ندامی
        
        مه‌غزی به‌ ددانی دیاره‌
        
        له‌ سه‌ر باڵای ئه‌و ژنه‌
        
        با بمده‌ن له‌ سێداره‌
        
        جه‌حه‌نده‌م له‌ منی ماڵوێران
        
        هه‌ولێر بۆی ئاگاداره‌
        
        شه‌رته‌ تا نه‌مکوژن
        
        من ده‌س هه‌ڵنه‌گرم له‌و یاره‌
        
        هه‌واره‌ گوڵێ هه‌واره‌
        
        هه‌ڵیان دا له‌ کوێستانی
        
        ئاوری له‌ من به‌رداوه‌
        
        گوڵی له‌ کوردستانی
        
        به‌ژن وه‌کوو زۆر جوانی
        
        به‌ ملوێنی هه‌رزانی
        
        له‌ به‌ر ئه‌و گواره‌ ده‌مرم
        
        ناسکۆڵ ده‌ی به‌ ~
        
        ئاوێزانی باڵای بم
        
        کاکه‌ هێمن له‌ سلێمانی
        
        باس ~
        
        خۆشه‌ویستی میوانی
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).