Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: کراس زه‌ردێ

Performer: رەزا بابامیری

Category: Goranî

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        رۆژێک وا رێک که‌وت که‌ رێگام که‌وته‌ ماڵی یاره‌که‌م
        
        دیم که‌ وێساوا به‌ته‌نیا نه‌ونمامی گوڵبه‌ده‌م
        
        پێی که‌نیم، پێم وت ده‌مێکه‌ چاوه‌ڕێی ئه‌و فوڕسه‌ته‌م
        
        ئێسته‌ ته‌نیا جارێ وا دەس پێشکەری ماچت ده‌که‌م
        
        تاوێ لات رابوێرم جا به‌رۆکت به‌رده‌ده‌م
        
        پێی که‌نی فه‌رمووی ئه‌زانی گوایه‌ من چیم لێت ئه‌وێ
        
        هه‌ر هه‌لێکی وا به‌ساڵێ جارێ بۆمان رێ که‌وێ
        
        ماچ و ده‌سبازی له‌بۆ دڵدار ئه‌بێ‌، پرسی نه‌وێ
        
        ده‌ستی خسته‌ گه‌ردنم، جا وه‌ره‌ دڵ بسره‌وێ
        
        پاش ئه‌وه‌ی رامانبوارد به‌ینێ به‌ یاری دوو به‌ دوو
        
        شێوه‌یه‌کی به‌زمی دڵداری له‌ ناوا هات و چوو
        
        ئاخی هه‌ڵکێشا له‌پڕ فرمێسکی گه‌رمی که‌وته‌ روو
        
        پێی وتم، ژینی دڵداری بێسه‌رنجامن هه‌موو
        
        زۆر ده‌ترسم ئێمه‌ لێک ببڕین، نه‌گه‌ین به‌ ئاره‌زوو
        
        ئێسته‌ ده‌تبینم کە ئەو عه‌هدت له‌ بیر بردووته‌وه‌
        
        ئەو گڕەی بۆ من لە دڵیا بوو هەمووی نیشتۆتەوە
        
        وەک نە بای دیبێ نە بۆران گشتی هەر لە بیر چۆتەوە‌
        
        کاکه‌ مه‌دهۆش تۆ بناڵێنه‌، وه‌ی به‌ ده‌ردی خۆته‌وه‌
        
        به‌رانبه‌رم دامه‌نیشه‌، جه‌رگت دەرهێنام له‌ ریشه‌
        
        ئه‌و ده‌رده‌ی له‌ تۆه‌ له‌ منیشه‌، کراس زه‌ردێم لێ ئاڵاوه‌
        
        قوربانت بم چاوئه‌ستێره‌، خزمه‌تێکمان پێ بسپێره‌
        
        هه‌ر ئه‌وڕۆمان ماوه‌ لێره‌، کراس زه‌ردم لێ ئاڵاوه‌
        
        کراس زه‌ردم بۆ بکه‌ن به‌ بووک، بۆم به‌رنه‌ باخی شه‌قڵاوه‌
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).