A collection of oral narratives and songs of generations...
Title: راوچیان
Performer: وه‌ستا حه‌سه‌نی کاکایی
Category: Goranî
Dialect: Sorani
Audio:
Text:
راوچیان ده‌گرن، راو چ راوان
هه‌ی راو له ده‌شتی بتوێنێ
من ئه‌و راوه‌م زۆر پێ خۆشه، حه‌یات
ئه‌ی سه‌باره‌ت به تۆ بێنێ
راوچیان ده‌گرن سه‌ر راوێ
هه‌ی له‌و لا ده‌شتی شاماتێ
هه‌ی ئه‌وه نه‌چیرمان هه‌ستان، حه‌یات
وه‌ی شانسم هاته‌و سه‌ڕاتێ
له کوێ ئه‌سرین ده‌بارێنم، له بۆ کوردی په‌ڕاکه‌نده
و له گه‌رمێن غه‌رقی عاره‌ق بووم و چاوم هه‌ر له سامره‌نده
منی ز‌نجیرپسێن لێره، ئه‌سیری بسکی جوانێکم
زه‌مانه گه‌رچی گۆڕاوه و په‌شێوه که‌ڵ به موو به‌نده
وتی ئێواره بازاڕه، وه‌ره ماچت ده‌مێ، نه‌مویست
هه‌ڵۆی کوێستانی کوردستانم و ~
راوچیان ده‌گرن، راو چ راوێ
هه‌ی راو له ده‌شتی بتوێنێ
وه‌ی ئه‌و ده‌مه‌ی من خۆشحاڵم
گه‌ر یارم گه‌ردنی هه‌ڵدێنێ
راوچیان هه‌ڵیانسه‌نده‌وه
وه‌ی نه‌چیریان بۆ که‌وته دا‌و
وه‌ی نه‌چیر ده‌سبه‌ردار بووه له ژین
هه‌ی وه‌ک من زاری ~
راوچیان ده‌چنه سه‌ر راوێ
وه‌ی راو له ده‌شتی شنۆیه
هه‌ی ئه‌و ساڵهاو دانا ساڵه، حه‌یات
وه‌ی عاشقم به‌و چاو هه‌ڵوویه
This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK
This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).