Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: گوڵ وه‌ی گوڵ وه‌ی به‌یان

Performer: Unknown

Category: Goranî

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        وه‌ی گوڵ وه‌ی گوڵ وه‌ی به‌یان
        
        خۆت گوڵ و مه‌مک شه‌مام
        
        باڵاکه‌ت به‌رزه‌ نه‌مام
        
        زڵفه‌که‌ت لووله‌ نه‌مام
        
        له‌ سه‌ر باڵاکه‌ت نه‌مام
        
        مه‌یکه‌ به‌سه‌ به‌یان
        
        ئه‌و جووته‌ چاوه‌ی به‌یان
        
        هاورد و بردت نه‌مام
        
        ده‌دری دڵداری به‌یان
        
        تۆ به‌ من کردت نه‌مام
        
        بیکه‌ به‌ خاتر به‌یان
        
        ته‌کیه‌ی بابه‌شێخ نه‌مام
        
        هه‌ی داد هه‌ی بێداد به‌یان
        
        ~ هاته‌وه‌ نه‌مام
        
        عومره‌که‌م رۆی نه‌مام
        
        به‌ لیمۆته‌وه‌ به‌یان
        
        قه‌سه‌م به‌ قورعان به‌یان
        
        به‌ هه‌ر ~ نه‌مام
        
        جوانێکه‌ت خودا نه‌مام
        
        له‌ دڵم گیره‌ به‌یان
        
        هه‌ی دادی هه‌ی بێداد نه‌مام
        
        خۆ من یانه‌ نیم به‌یان
        
        خۆ من خزمی تۆم به‌یان
        
        هیچ بێگانه‌ نیم به‌یان
        
        بیکه‌ بۆ خاتر به‌یان
        
        دوو برای منداڵت نه‌مام
        
        بێبه‌شمان مه‌که‌ به‌یان
        
        له‌ ورده‌ خاڵت نه‌مام
        
        نمامم نیا به‌یان
        
        نمام ده‌ربێنێ نه‌مام
        
        نه‌مزانی نمام به‌یان
        
        دڵه‌که‌م ده‌ردێنێ به‌یان
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).