A collection of oral narratives and songs of generations...
Title: شه‌مامه و خاڵ خاڵ
Performer: برایانی زی‌زی
Category: Goranî
Dialect: Sorani
Audio:
Text:
ئه‌رێ به بانانه‌وه
گیانه به بانانه‌وه
ئه‌رێ به‌رتیلیان ده‌دا
توخودا، ده‌پاڕانه‌وه
شه‌مامه و خاڵ خاڵ
شه‌مام شلکی
ناردوومه له‌و ماڵه
سارده و فێنکی
ئه‌رێ دڵێ بۆ دڵێ
گیانه نه‌کولێته‌وه
~ بێهووده،
ئیمشه‌و به‌ڕێ بێته‌وه
ئای چاوان مه‌ڕێژه
گیانه، هێشتا مناڵی
ئه‌ڕێ سێوی نه‌گه‌یی
بمرم، هه‌ڵووچه‌ی کاڵی
ئای ده‌ڵێم له‌و بانه
گیانه، خۆم خه‌مه خوارێ
ئای خۆم خه‌مه باوه‌ش
له‌یلم، گێلگێله‌دارێ
ئای دایکت خه‌جاڵه‌ت
گیانه، باوکت رووسیا
که ئه‌تۆی له من کرد
وه‌ڵڵا بۆ ماڵی دنیا
ئه‌رێ بمبه به خاتر
گیانه، دوو کوڕی منداڵت
کچێ، بێبه‌شم مه‌که
توخوا له ته‌نیا خاڵت
ئای چنار و له‌ولاو
گیانه، سه‌ر له‌یه‌کیان گیر
ئه‌ی من بۆ کێ ده‌گریم
توخوا به کێ ده‌مکه‌ن ژیر
ئای هه‌ر کوڕێ نه‌یکا
گیانه شه‌وگه‌ڕ ماڵه‌وماڵ
ئه‌ی عه‌مری با بڕوا
توخوا، به سۆزی شه‌ماڵ
وه‌ی گوڵ وه‌ی گوڵ وه‌ی به‌یان
خۆت گوڵ و مه‌مک شه‌مام
باڵاکه‌ت به‌رزه نه‌مام
زڵفه‌که‌ت لووله نه‌مام
له سه‌ر باڵاکه‌ت نه‌مام
مه‌یکه به‌سه به‌یان
ئه‌و جووته چاوه‌ی به‌یان
هاورد و بردت نه‌مام
ده‌دری دڵداری به‌یان
تۆ به من کردت نه‌مام
بیکه به خاتر به‌یان
ته‌کیه‌ی بابه‌شێخ نه‌مام
هه‌ی داد هه‌ی بێداد به‌یان
~ هاته‌وه نه‌مام
عومره‌که‌م رۆی نه‌مام
به لیمۆته‌وه به‌یان
قه‌سه‌م به قورعان به‌یان
به هه‌ر ~ نه‌مام
جوانێکه‌ت خودا نه‌مام
له دڵم گیره به‌یان
هه‌ی دادی هه‌ی بێداد نه‌مام
خۆ من یانه نیم به‌یان
خۆ من خزمی تۆم به‌یان
هیچ بێگانه نیم به‌یان
بیکه بۆ خاتر به‌یان
دوو برای منداڵت نه‌مام
بێبه‌شمان مه‌که به‌یان
له ورده خاڵت نه‌مام
نمامم نیا به‌یان
نمام ده‌ربێنێ نه‌مام
نه‌مزانی نمام به‌یان
دڵه‌که‌م ده‌ردێنێ به‌یان
This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK
This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).