Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: شه‌ده‌ شل

Performer: عه‌لی مه‌ردان

Category: Goranî

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        شه‌ده‌ شل بۆچ واو کرد
        
        چاو به‌ کل بۆچ وات کرد
        
        کێت گرتوه‌ به‌ یار،حه‌یات
        
        مه‌یلی منت سارد کرد
        
        ئه‌منت ده‌رده‌دار کرد
        
        هه‌ی ده‌رۆم تا ده‌توانم
        
        کچێ غه‌ریبی شارانم
        
        وه‌ی له‌ شاهی زولفانم
        
        شه‌ده‌ شل بۆچ واو کرد
        
        چاو به‌ کل هه‌ی بۆچ وات کرد
        
        کێت گرتوه‌ به‌ یار، حه‌یات
        
        مه‌یلی منت سارد کرد
        
        ئه‌منت ده‌رده‌دار کرد
        
        له‌ سینه‌ی شه‌خمه‌ و لانه‌
        
        باغچه‌یه‌ یا دووکانه
        
        یارم ئارامی گیانه‌
        
        ئه‌م شه‌وم لا میوانه‌
        
        مێوانه‌ و هاتوه‌ له‌ دوور
        
        گه‌رده‌ن وه‌ک شووشه‌ی بلوور
        
        سه‌رکوڵمی ئاڵ و جوانه‌
        
        وه‌ک گوڵاڵه‌ی شاره‌زوور
        
        چاو ئاهووی سه‌حرای چینێ
        
        روومه‌ت گوڵی په‌رژینێ
        
        هیلاکه‌ هه‌رکه‌س بیبینێ
        
        هیلاکه‌ هه‌رکه‌س بیبینێ
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).