A collection of oral narratives and songs of generations...
Title: چین چین و لۆلۆ
Performer: سه‌ی حه‌مه‌ی سه‌فایی
Category: Goranî
Dialect: Sorani
Audio:
Text:
چین چین و لۆلۆ
فاته‌ی کوێستانی
ئه‌و رانه‌ت دانه، خانم
سه‌ر بنێمه بانی
هه‌ی دا هه‌ی بێدا
که‌س دیار نییه
که‌س له ده‌رد که‌س
خه‌به‌ردار نییه
ماشینێک هاتگه
بانه‌که‌ی ره‌شه
ده‌ی ژندار و بێژن
دڵیان پێ خوه‌شه
ئۆی گوڵێ
ته‌ونه‌که‌ی ده‌ست
ماسیده‌رهه‌مه
هه‌تا ئه‌یوڕی
بۆخۆم وه‌رهه‌مه
جووتێ که‌وش ره‌ش
هه‌ژده قه‌رانی
ئه‌ویشه بۆ ئامین
بیوا بۆ کانی
نه مه‌ل نه قاڵاو
قشقه‌ڕه و سۆنه
هیچکه‌س نازانێ
ده‌ردی دڵ چۆنه
ئۆی گوڵێ
گۆیژه له سه‌رین سلێمانییه
یاری قه‌وباریک
کانییه سرکانییه
من چووم بۆ هه‌وشار
وه نیازی قه‌دیم
لاڵ بم له زوانم
لێم باری نیم
هه‌ی داد هه‌ی بێداد
گیانه‌که‌ی گیانم
منی کوشتووه
تامینه خانم
ئۆی گوڵێ
قه‌د وه که‌مه‌ره‌ی پڕ قه‌رانه‌وه
لیمۆ برقی ئه‌داوه وه که‌تانه‌وه
قه‌د وه که‌مه‌ره‌ی کلیل زه‌ڕه‌وه
ئه‌ڵقه‌ی زڵف له بان گۆنای ته‌ڕه‌وه
ئیمشه‌و دوو شه‌وه
خه‌وزڕانیمه
ته‌پڵی شاییم ژه‌ند
له‌یل مێوانمه
دۆسێک بۆ دۆسێک فریادڕه‌س نه‌وێ
یا ره‌ب، ئه‌و دۆسه وه دۆس که‌س نه‌وێ
یارێکم گرتگه وه‌ک جام ئه‌نوێنێ
ده بڕۆ کۆنه دۆس، عه‌مرت نه‌مێنێ
ماشینێک هاتگه، باری هه‌ناره
ده‌ی خۆزگه‌م به‌و که‌سه
وه‌ک من، ده‌زوورانداره
ئۆی گوڵێ
ئه‌ونه گه‌ڕیاگم له‌م ناوه ناوه
ژنه‌که‌ی حه‌مه لوڕ، له حه‌سه‌ن ئاوا
ئه‌ونه شیرینه، ئه‌یژی گۆڵاوه
ئیمشه‌و دوو شه‌وه
سۆزی ها له سێ
ده‌ی دڵه‌که‌م بێ تاقه‌ت
هه‌واڵت ئه‌پرسێ
ئۆی گوڵێ
باوکی چوو بۆ شار
دایکی چوو بۆ چه‌م
ماڵه‌که‌ی جێهێشت
بۆ خۆت و بۆ خۆم
کاغه‌زێک ئه‌نووسم
به خوێنی ده‌سم
من ئه‌یه‌م به شه‌ماڵ
بیوا بۆ دۆسم
ئۆی گوڵێ
نامه‌ی مه‌ردم تێ
پۆس له بان پۆس
نامه‌که‌م کوانێ
عه‌زیزه‌که‌م دۆس
هاڕه‌ی نیم لیره‌ی
ژێر کۆتی مه‌خمه‌ڵ
ده‌ی خانم سه‌رمامه
شه‌وێ بمنه له به‌خه‌ڵ
ئۆی گوڵێ
لێفه‌که‌م پیا به
گشت گیانم چایی
کافر نه‌خه‌فێ
شه‌و به ته‌نیایی
ئه‌ونه گه‌ڕیاگم
ئه‌م ده‌وروپشته
خوای سه‌راییه
بچێ وه گژتا
هه‌ی داد هه‌ی بێداد
هه‌ی بێداد هه‌ی داد
ده‌ی نیمه‌ی عه‌مره‌که‌م
گشتی چوو به باد
ئه‌ونه‌مه وتگه
تۆ بۆ من فه‌رزی
یاخوا هه‌ر خوه‌ش بی
کاک حه‌مه ده‌رزی
ئیمشه‌و دوو شه‌وه
ئه‌ی رۆحم نه‌ماوه
من ماجه‌رای گه‌ردوون
خوا سه‌ی لێم داوه
که‌ی ئه‌م ژنه سه‌بت که‌م
من گه‌ڕێمه دواوه
ئۆی گوڵێ
This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK
This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).