A collection of oral narratives and songs of generations...
Title: هاوار ئهی هاوار
Performer: ناسری رهزازی
Category: Goranî
Dialect: Sorani
Audio:
Text:
ئەوە بەھارە، گوڵ سەر دەرتێرێ
بەڵام گوڵی من، بە خاک ئەسپێررێ
ھاوار ئەی ھاوار، ھاوار رەنجەڕۆم
کێ ئاگادارە لە جەرگێ بەسۆم؟!
نەمامێکم نا بە لێو چەمەوە
نەمام ھاتە بەر لێمیان سەندەوە
ھاوار ئەی ھاوار، ھاوار رەنجەڕۆم
کێ ئاگادارە له جەرگی بهسۆم؟!
نەمامێکم نا، نەمام بەر بێرێ
نەمزانی نەمام، ریشهم دەرتێرێ
ھاوار ئەی ھاوار، ھاوار بێ ھانام
جەرگ سووتان ریشەی لە بن دەرھێنام
This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK
This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).