A collection of oral narratives and songs of generations...
Title: ماڵه بابم نه‌سرین
Performer: حه‌سه‌ن زیره‌ک
Category: Goranî
Dialect: Sorani
Audio:
Text:
ده‌ی ماڵه بابم نه‌سرین
دانیشه تێرتێر بگرین
ماڵ‌وێران کوڕیان بمرێ
بێهووده لێکیان کردین
ئای شه‌وێ تاکوو به‌یانی
باسکم بۆ بکه به سه‌رین
ده‌ردت له ماڵی دنیام
که‌ڵه‌گه‌ت و خوێن شیرین
چه‌نده‌ی لێ پاڕامه‌وه
ئاوڕی لێ نه‌دامه‌وه
ئه‌و ئاوڕه‌ی لێی دامه‌وه
که‌وتم، هه‌ڵنه‌ستامه‌وه
نه‌خۆش و ده‌رده‌دارم
لێوئاڵ بێت به لامه‌وه
ده‌ی ماڵه بابم نه‌سره
من دیم به‌و ده‌می عه‌سره
پێم گوت ئاوێزانت بم
غه‌ریبم، مه‌که غه‌دره
خزمینه، مه‌مکه‌ن لۆمه
شیرینه، به وێنه‌ی شه‌کره
ئاوری لێ به‌رداوم
سه‌ت ماشه‌ڵڵا به‌مه‌کره
ئۆف، ئه‌مان، ئه‌مان
ئامان، ئامان، ئه‌ی هاوار
ماڵه بابم نه‌سرینه
جوانه و خوێنی شیرینه
بهینوبهینهڵلا وایه
میسلی کۆلکه‌زێڕینه
ئاوری له من به‌رداوه
له سه‌رچی لێم به‌قینه؟
ئاوری له من به‌رداوه
وه‌ک کۆتری سهرباڵشینه
ئۆف، ئه‌مان، ئه‌مان
ئامان، ئامان، ئه‌ی هاوار
نه‌سرین، زۆر مه‌زه‌داری
ده‌ڵێی ده‌نکی هه‌ناری
ئاوری لێم به‌رداوه
له‌به‌رچی لێم بێزاری؟
پێم وت ئاوێزانت بم
سه‌وزی وێنه‌ی خه‌یاری
چه‌نده‌ی لێ پاڕامه‌وه
ئاوڕی لێ نه‌دامه‌وه
ئه‌و ئاوڕه‌ی لێ دامه‌وه
که‌وتم هه‌ڵنه‌ستامه‌وه
من نه‌خۆش و ده‌رده‌دارم
لێوئاڵ بێ به‌لامه‌وه
له دووری باڵای لێوئاڵ
بێ دوکتور ده‌تلامه‌وه
This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK
This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).