Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: ئایشیلێ نازه‌نینێ

Performer: حه‌سه‌ن زیره‌ک

Category: Goranî

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        وه‌ی له‌ به‌ر ئه‌و ژنه‌، چه‌ن جوانه‌، به‌ژنی دار حه‌یزه‌رانه‌
        
        رێک و پێک به‌ینه‌ڵڵا وایه‌، ئه‌برۆی مانگی که‌وانه‌
        
        پێم وت ئاوێزانت بم، تا سبه‌ینێ ئه‌و ده‌مانه‌
        
        ئاوری لێ به‌رداوم، به‌ ملوێنێک هه‌رزانه‌
        
        ئایشیلێ نازه‌نینێ، به‌هبه‌ه له‌ سیڕه‌ی پۆتینی
        
        باڵام به‌ باڵای ئه‌و ژنه‌ گرتووه‌، چوار قامکی کوردی دێنی
        
        ئه‌ی ده‌ڵێم بمده‌یه‌ ماچێ تۆ به‌وڕۆ، به‌ سبه‌ی، به‌ دوێنی
        
        ئاورت له‌ من به‌رداوه‌، سووره‌قوڕینگی له‌ بن دێنی
        
        جوانه‌ به‌ینه‌ڵڵا جوانه‌، ده‌ی، مامزی ده‌شتی بۆکانه‌
        
        پێم گوت ئاوێزانت بێم، وه‌ی رۆژه‌ تاکوو رۆژاوا
        
        پێم گوت ئاوێزانت بێم، سه‌ر تۆپی کوردستانه‌
        
        ئاوری له‌ من به‌رداوه‌، بهاریکه‌ی نه‌ما له‌ بانه‌
        
        ئایشیلێ نازه‌نینێ، به‌هبه‌ه له‌ سیڕه‌ی پۆتینی
        
        ده‌بم به‌ چه‌تری سه‌ری یار، له‌ بۆ رێی مه‌ڕدۆشینێ
        
        ئه‌گر بێت و راده‌بوورێ، سه‌ڵڵا له‌وه‌ی نایبینێ
        
        به‌چی بزانم ئه‌و کچه‌ کێیه‌؟ به‌ قاقای پێکه‌نینێ
        
        ده‌سماڵ حه‌ریری ساده‌، گیان، رووت بۆ من لاده‌
        
        بۆ تۆ نه‌ماوم، من کوژرام، مردم ناسکه‌ سه‌یزاده‌
        
        هه‌ی ده‌ڵێم ئاوێزانت بم، رووبه‌ندت بۆ‌ من لاده‌
        
        بۆ رووبه‌ند چاکم، کچێ لێوئاڵم، به‌ رووی خاڵانم بۆ لاده‌
        
        ئایشیلێ ناسکه‌ جوانێ، کچێ مه‌یلی جارانت کوانێ؟
        
        پێم گوت ئاوێزانت بم، ده‌ی له‌ راسته‌ی خه‌یابانێ
        
        ئاورت له‌ من به‌رداوه‌، تۆ پیر بووی ئه‌و مه‌کره‌ت دامێ
        
        گرتم دوو ماچم لێ سه‌ند، وه‌ی له‌ راسته‌ی خیابانێ
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).