A collection of oral narratives and songs of generations...
Title: گێلگێلە شیلانەکەی
Performer: مەزهەری خالەقی
Category: Goranî
Dialect: Sorani
Audio:
Text:
هاڕەی قەڵبەز و تافی کۆساران
قاسپە قاسپی کەو لە لانساران
زوڵفی شەوە، چاو بە خەوە
خەرامانە و مانگە شەوه
دەنگ دێ لە شیلانەکەی
چاو بەکلە و خاڵ لەملە
دولبەری من نەرم و شلە
دێتەوه لە نێو ڕانەکەی
سروەی نەسیمی سەر لەبەیانی
هاڕە و هەیاسەی، ژن لە ڕێی کانی
زوڵفی شەوە، چاو بە خەوە
خەرامانە و مانگە شەوه
دەنگ دێ لە شیلانەکەی
چاو بەکلە و خاڵ لەملە
دولبەری من نەرم و شلە
دێتەوه لە نێو ڕانەکەی
هاوار و هاژەی چۆم لە ڕووباران
وەک نەغمەی ژینە لەلای دڵداران
This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK
This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).