A collection of oral narratives and songs of generations...
Title: لانکۆڵێ
Performer: مەرزیە فەریقی
Category: Goranî
Dialect: Sorani
Audio:
Text:
لانک لانک لانکۆڵێ، لانک لەدار ھەنارێ
وەستا بێ لەتارانێ، لانکێ دروست کا بۆ چاو جوانێ
دەڵێ لەلانێکدا نانوم دەبا بۆی سازکەم جۆڵانێ
ھەی رۆڵە سەر دڵ خڕ بی باب مردووبی، شەو درەنگەبۆ جێژوانێ
تاوە ڕۆژی ڕووناکە ھەموو عالەم دەیزانێ
قەت نەبوو بڵێ دانیشین تۆزێک بکەین ڕا و تەگبیر
سەد لەعنەت لەو کەسەی بێ دەس لەباڵات بکا گیر
جا چی بوو ماڵەبابم ئەتۆ جحێڵ و ئەمن پیر
ئەو قورعانەی بتگرێ ھێنات لێکت کردووە
سێ جار دەستت پێدادا بۆ مزگەوتت بردەوە
بۆ خۆت کەیفم بۆ دەکەی بەدەم داخ و دەردەوە
دەستەو ئەژنۆت داناوم بەھەناسەی سەردەوە
لانک لانک لانکۆڵێ ، لانک لەدار ھەنارێ
وەستا بێ لەتارانێ ، لانکێ دروست کا بۆ چاو جوانێ
دەڵێ لەلانێکدا نانوم دەبا بۆی ساز کەین جۆلانێ
ھەی رۆڵە سەر دڵ خڕ بی باب مردووبی، شەو درەنگە بۆ جێژوانێ
تاوە ڕۆژی ڕووناکە ھەموو عالەم دەیزانێ
This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK
This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).