A collection of oral narratives and songs of generations...
Title: وەرە وەرە سوورە گوڵ
Performer: خوسرەو ماملێ
Category: Goranî
Dialect: Sorani
Audio:
Text:
چەندم حەول لە دووی دا
ناهێڵێ ئەو حەسوودە
لەوەتی ئەو گوڵەم دیوە
دانەنیشتووم ئاسوودە
شەوێ گەر جوابت کردم
چەندم زگ بە خۆم سووتا
ئەی وەرە وەرە سوورە گوڵ
ئاورت بەرداوم لە دڵ
مەیلی باڵای تۆ نانێم
تا دەمخەنە خاک و گڵ
لە داوی کەس نەکەوتووم
لە ڕاو کردن هەڵۆ بووم
کەوتوومە داوی زوڵفت
بازێکی سەربەخۆ بووم
ئیشقت ئەسیری کردووم
پێبەندی داوی تۆ بووم
سەت تۆبەت پێ دەشکێنێ
شەو داوەتی شەوێنێ
کاتێ دێ بۆ جێژوانێ
ئامێزت وەبەر دێنێ
تاوێک لە ئامێزی دا
هەموو دونیایە دێنێ
قەندیلی مامە کۆیە
کوێستانی سەر سنوورە
یارم چۆتە قەندیلی
کوێر بم ئەو گوڵەم لێ دوورە
چەن خۆشە دەگەڵ یارێ
بچنم گوڵاڵە سوورە
This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK
This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).