Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: ئامۆزا گیان

Performer: شەهێن تاڵەبانی

Category: Goranî

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        هەر دەڕۆم دەڕۆم دڵم ئەلەرزێ ئامۆزا گیان
        
        چۆن بە جێت بێڵم یار گەردن بەرزێ ئامۆزا گیان
        
        ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ من فەڕزی
        
        ئامۆزا تاقە گوڵەکەم نەونەمام فێنکی دڵەکەم
        
        خۆرەتاوم خوێ دیەی پڕ دەردە ئامۆزا گیان
        
        نەسیمم شنەی هەناسەی سەردە ئامۆزا گیان
        
        شەماڵ بێنە بۆم عەتری زوڵفەکەی ئامۆزا گیان
        
        وەختە بمرم بۆ دیدە مەستەکەی ئامۆزا گیان
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).