Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: ڕاوچیان

Performer: محەممەدی ماملێ

Category: Goranî

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        ڕاوچیان ڕاوە‌‌ ئای چ ڕاوە
        
        ئای ڕاو لە دەشتی لاجانێ
        
        ئەسپان زین کەن ئای لغاوە
        
        تاجیان بەرنە ئای سەر لانێ
        
        ئای سەفێ سواران چەن جوانن
        
        ئەی لە بەر ماڵی ماشکان ێ
        
        ڕاوچیان ڕاوە‌‌ ئای چ ڕاوە
        
        ئای ڕاو لە بنەی بەردی گوێژێ
        
        ئەسپان زین کەن ئای لغاوە
        
        ئای تاجیان بەرنە دەڕێزێ
        
        چاوی سەرم بن ڕاوچی
        
        ئای لێک بستێنن پەرێزێ
        
        ڕاوچیان ڕاوە‌‌ ئای چ ڕاوە
        
        ئای داو بە ڕاوی دەستێ یە
        
        سەرڕاو زۆر چاک بڕوانە
        
        ئای ئەوە دانی شەوێ یە
        
        سەری ئەسپت لە پێش بێ
        
        با پاشداو داکا لەو جێ یە
        
        ڕاوچیان ڕاوە‌‌ ئای چ ڕاوە
        
        ئای ڕاو لە دەشتی بتوێنێ
        
        ئەسپان زین کەن ئای لغاوە
        
        ئای تاجیان بەرنە ئای سەر شوێنێ
        
        بۆم بانگ کەنە بەرڕاوێ
        
        ئای لە لانەی هەڵبستێنێ
        
        ڕاوچیان ڕاوە ئای چ ڕاوە
        
        ئای ڕاو گەیشتە بەر زینێ
        
        ئەسپان زین کەن ئای لغاوە
        
        ئای خۆ باوێنە سەر زینێ
        
        ئای وەرن سەیری تاجیان کەن
        
        ئای دەگەڵ کەروێشکە شینێ
        
        شینکێ لە لانێ دایە
        
        ئای کەوتووە بە بێ دەنگی
        
        بەرڕاو هەڵیبستێنە
        
        ئای بە شەقەی دە ئاوزەنگی
        
        جا با ڕاومان بەتاڵ کەین
        
        ئای ڕۆژم کەوتە درەنگی
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).