Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: لایلۆنە

Performer: محەممەدی ماملێ

Category: Goranî

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        کە تۆ ڕوحمت نەماوە
        
        گیانە دڵ دەسووتێ وەک قاوە
        
        مەزڵ و هۆشم لێ نەبوو
        
        گیانە ئەو دەمەم بۆ ڕووت هێناوە
        
        کافری بێ دین و ئیمان
        
        بۆ ئەمنت وەلا ناوە
        
        دەی دەی لایلۆنە
        
        لایلۆنە گیانە لایلۆنە
        
        ئاخر لە لایلۆنی خەت خەتی
        
        وەک بەختەکەی من ڕەشە
        
        گیانە خاڵەکەی سەر ڕوومەتی
        
        بە سابڵاغێ پێک نایە
        
        زۆر گرانە قیمەتی
        
        دەی دەی لایلۆنە
        
        یان دەوام کە بۆت مردم
        
        گیانە لە دین و دونیات کردم
        
        ئەی ساحێبی لانەی دڵ
        
        گیانە بێ خانە و لانەت کردم
        
        بە بێ سووچ و بێ تاوان
        
        ئەو گوڵە لە خشتەی بردم
        
        دەی دەی لایلۆنە
        
        لایلۆنە گیانە لایلۆنە
        
        دەی دەی لایلۆن نیە مانتۆیە
        
        خەڵک مەستی شەڕاب بێ
        
        ئەو دڵەی من مەستی تۆیە
        
        بە پێشوازی باڵات بێ
        
        خەڵکی سابڵاغ و شنۆیە
        
        دەی دەی لایلۆنە
        
        سەرێکە مەستی نازم گیانە
        
        دڵێکە بۆت نەماوە
        
        دڵم حەقی بە دەستە گیانە
        
        فتوای سەری تۆی داوە
        
        حەو ساڵان یاری من بووی
        
        بۆ چی نەتکرد ماڵاوا
        
        دەی دەی لایلۆنە
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).