Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: لایلۆنە

Performer: یۆنس بۆراقی

Category: Goranî

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        سەرێکە مەستی نازم گیانە
        
        دڵێکە بۆت نەماوە
        
        دڵم حەقی بە دەستە گیانە
        
        فێتوای سەری تۆی داوە
        
        کافرەی بێ دین و ئیمان
        
        بۆ ئەمنت وەلا ناوە
        
        دەی دەی لایلۆنە
        
        بابم لایلۆنە
        
        لایلۆنە گیانە لایلۆنە
        
        دەی دەی لایلۆن نیە مانتۆیە
        
        خەڵک مەستی شەڕاب بێ
        
        ئەو دڵەی من مەستی تۆیە
        
        بە پێشوازی باڵات بێ
        
        ڕەواندوز دەگەڵ کۆیە
        
        دەی دەی لایلۆنە
        
        بابم لایلۆنە
        
        پیریم لێ نیزیک بۆوە گیانە
        
        بۆ جوانی پەشیمانم
        
        هەر کە چاوم پێی کەوێ گیانە
        
        بە جێ ژوانگەی جارانم
        
        بیری ڕابردوو دەکەم گیانە
        
        گەلێک چاو بە گریانم
        
        خوداحافیز لە دۆستان
        
        دەڕۆم بۆ کن یارانم
        
        دەی دەی لایلۆنە
        
        بابم لایلۆنە
        
        شەربێ کۆسپی دڵ وە بە کاڵە کەم
        
        شەو هەتاکوو ڕۆژ دەس بە ناڵە کەم
        
        شەرتم ئەو شەرتەی دەگەڵ تۆم کردن
        
        خۆ من بازگەشت نیم هەتا ڕووی مردن
        
        جوانی ڕوخساری ڕووی تۆ گیانە
        
        نەک تۆ بە کەس نامێنێ
        
        ئەوەی شێت و شەیدات بوون گیانە
        
        کەس لە دەورەت نامێنێ
        
        ڕۆژگاریش بێ بەقایە
        
        چ بە سەر جوانان دێنێ
        
        دەی دەی لایلۆنە
        
        بابم لایلۆنە
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).