Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: دەچم بە مامەی دەڵێم

Performer: ئاراز ڕەباتی و گۆران ئینزیبات

Category: Goranî

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        لادە لەو کووچە باریکە
        
        دەچم بە مامەی دەڵێم
        
        ڕێگام پێ مەگرە چیدیکە
        
        دەچم بە مامەی دەڵێم
        
        ئەو جووتە لیمۆ فەریکە
        
        دەچم بە مامەی دەڵێم
        
        هەزاری وەک تۆی خەریکە
        
        دەچم بە مامەی دەڵێم
        
        خوا دەزانێ کێی شەریکە
        
        دەچم بە مامەی دەڵێم
        
        نا نا نەچی توخوا نەچی
        
        نەچی نەڵێی بە مامە
        
        بە چاوی کاڵ بە لێوی ئاڵ
        
        ئە بەو جووتە شەمامە
        
        سوێندم خواردوە بۆ من دەبی
        
        دونیا بێ تۆ حەرامە
        
        جوانیت خەتمی کەلامە
        
        ڕێت بەرنادەم تا بمێنم
        
        نەچی نەڵێی بە مامە
        
        گەر بڕژێ لە سەر تۆ خوێنم
        
        نەچی نەڵێی بە مامە
        
        دەچم پیاوی بە ڕێز دێنم
        
        نەچی نەڵێی بە مامە
        
        دێم و لە مامەت دەستێنم
        
        نەچی نەڵێی بە مامە
        
        قەدت لە قەد دەهاڵێنم
        
        نەچی نەڵێی بە مامە
        
        ڕێم لێ مەگرە بەو ئێوارە
        
        دەچم بە مامەی دەڵێم
        
        بەو جووتە سێو و هەنارە
        
        دەچم بە مامەی دەڵێم
        
        عالەمێ بۆی دەردەدارە
        
        دەچم بە مامەی دەڵێم
        
        سەتی وەک تۆی گرفتارە
        
        دەچم بە مامەی دەڵێم
        
        مەلا بێنە بمکە مارە
        
        دەچم بە مامەی دەڵێم
        
        لێم تووڕە مەبە چاوەکەم
        
        نەچی نەڵێی بە مامە
        
        چۆنی ئەفەرمووی وا ئەکەم
        
        نەچی نەڵێی بە مامە
        
        پیاوی بەڕێز پەیا ئەکەم
        
        نەچی نەڵێی بە مامە
        
        دێم و بە گژ مامتیا ئەکەم
        
        نەچی نەڵێی بە مامە
        
        ئەمشەو کارم یەکلا دەکەم
        
        نەچی نەڵێی بە مامە
        
        ئەمشەو دێم و مارەت ئەکەم
        
        نەچی نەڵێی بە مامە
        
        ئەگەر راس ئەکەی ئەمهێنی
        
        دەچم بە مامەی دەڵێم
        
        دەچی پیاوی بەڕێز دێنی
        
        دەچم بە مامەی دەڵێم
        
        پیاوانە دەستت هەڵدێنی
        
        دەچم بە مامەی دەڵێم
        
        دێی و لە مامم دەستێنی
        
        دەچم بە مامەی دەڵێم
        
        ئەوشەو بنێرە بۆ خوازبێنی
        
        دەچم بە مامەی دەڵێم
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).