A collection of oral narratives and songs of generations...
Title: دەچم بە مامەی دەڵێم
Performer: مەحموود محەممەد
Category: Goranî
Dialect: Sorani
Audio:
Text:
بە لام بڕۆی نەکەی سەلام
دەچم بە مامەی دەڵێم
بانگت دەکەم نەیەی بۆ لام
دەچم بە مامەی دەڵێم
نەتۆرێی بشکێنی پەیمان
دەچم بە مامەی دەڵێم
نەچی نەچی نەچی نەچی
نەچی بە مامەی نەڵێی
نەڕۆی نەڕۆی نەڕۆی نەڕۆی
نەڕۆی بە مامەی نەڵێی
سوێندم خواردۆ ناوی دێنم
دەچم بە مامەی دەڵێم
هاتوە لە هەمەدانەوە
دەچم بە مامەی دەڵێم
دوو ئەگریجەی بە دوایەوە
دەچم بە مامەی دەڵێم
بە بای شەماڵ دەشنایەوە
دەچم بە مامەی دەڵێم
ئەوەی لە دونیا دا جوانە
دەچم بە مامەی دەڵێم
لێم نابوورێی ئەتۆ دەنا
دەچم بە مامەی دەڵێم
تۆیان کردوە بە ئارەمە
دەچم بە مامەی دەڵێم
This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK
This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).