Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: دەچم بە مامەی دەڵێم

Performer: unassigned

Category: Goranî

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        جوانم زۆر دیوە لە جێیان
        
        وەلا بە مامەی دەڵێم
        
        لە شاران و لە لادێیان
        
        دەچم بە مامەی دەڵێم
        
        گوارە و کرمەک لە گوێیان
        
        وەڵا بە مامەی دەڵێم
        
        ئەمشەو نەبوو شەوێ دینێ
        
        دەچم بە مامەی دەڵێم
        
        بە خەیاڵ چوومە مادینێ
        
        دەچم بە مامەی دەڵێم
        
        ئەوەی من دیم کەس نەیدینێ
        
        دەچم بە خاڵەی دەڵیم
        
        بە ڕووخۆشی نامدوێنی
        
        وەڵا بە مامەی دەڵێم
        
        قەزای شیرین نەبارێنی
        
        دەچم بە مامەی دەڵێم
        
        جووتەی سێوت بۆم دەردێنی
        
        وەڵا بە خاڵەی دەڵێم
        
        قوربانت بم بە خۆمەوە
        
        دەچم بە خاڵەی دەڵێم
        
        بە چل و چوار ماڵەی دۆمەوە
        
        وەڵا بە مامەی دەڵێم
        
        سوێندم خواردۆ دەیهێنمەوە
        
        وەڵا بە بابەی دەڵێم
        
        قەتم نەکەی دەس لە ملان
        
        دەچم بە مامەی دەڵێم
        
        ئەمن دەگوژێ گوڵی ژیان
        
        وەڵا بە خاڵەی دەڵێم
        
        نەتۆرێی نەشکێنی پەیمان
        
        دەچم بە مامەی دەڵێم
        
        قەدباریکەی ئەی باڵابەرز
        
        مەمکی ئەو کچە مەمەی سەرتەرز
        
        خوداوەندە بۆ منی کردوە فەرز
        
        هەنار هەناری دەنکی
        
        قوتوە دەبن گۆی مەمکی
        
        هێستا مناڵە شلکی
        
        چاوم کوێرە و دیار نیە کەس
        
        گریانم دێ هەر بە هەوەس
        
        وەبزانم بە کولارە کەس
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).