Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: خشەی دێت و وشەی دێ

Performer: حەسەن میراوایی

Category: Goranî

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        نەرمەیە دەڵێی هەویرە
        
        دوڵارە لە نێو لیرە
        
        مێوژە لە نێو هەنجیرە
        
        قورحانی لە سەر دەخۆم
        
        دەرمانی جوان و پیرە
        
        ماچی ئەو کچە زۆر توندە
        
        بە گازی بۆم نەگیرا
        
        کا سمایل بۆ من خۆش بێ
        
        خۆش بێ ئەو زەرب گیرە
        
        وەختێ لە ماڵ دێتە دەر
        
        دونیا دەکا شەیدایی
        
        جا لە مێژە لە دوات وێڵم
        
        پەرچەم ڕەشی خورمایی
        
        لێیدەن لە چەپڵە ڕێزان
        
        پەروانە دێ بۆ شایی
        
        ئەو خودایە نەیدا بە من
        
        دووسەت مەڕ و سێ بزن
        
        بزنەکانم وەک یەک بن
        
        هیچ شیریان تێدا نەبن
        
        چادرێکی بۆ هەڵدەدەم
        
        ئەو قانع ببێ بە من
        
        جا خودایە دەکا دیوانێ
        
        هیچ کەسێ وای نازانێ
        
        بوومە کەڵی مەیدانێ
        
        دەس هەڵگیر نیم لە باڵای
        
        ئەگەر نەممێنێ نانێ
        
        مستەفا بۆ من خۆش بێ
        
        ئەربابم ئەوەتانێ
        
        قادر گیان پایەدار بێ
        
        حەسەن کەوشی بۆ دانێ
        
        قۆیتەڵ نێ و خەلیفانە
        
        بۆی دەڵێم لەو بەندانە
        
        گوڵەکەم لەبار و جوانە
        
        کاک ناسیح بۆ من خۆش بێ
        
        تێ نەچێ ئەو خانەدانە
        
        تەمیز و بێهداشتی یە
        
        وەک باشگای ئەفسەرانە
        
        دونیا دەوران دەورانە
        
        بۆی دەڵێم لەو بەندانە
        
        ئاغای من قادر خانە
        
        موحسێن گیان بۆ من خۆش بێ
        
        مۆفەق بێ ئەو جەوانە
        
        خۆشی تایەفەی بستۆیە
        
        بەندە رەعیەتی وانە
        
        سابڵاخ کووچە بە کووچە
        
        بۆکان جێی ماچ و مووچە
        
        قیمەتی تەواو نابێ
        
        تووران مەمک هەڵووچە
        
        جا بە کاڵەکێم هەڵگرتۆ
        
        دەرچۆ بە قەرە خرچە
        
        دەڵێم کێهایان بێنم
        
        لەو بێوەژنە و لەو کچە
        
        شەربێ ئە ئاوای ماچ کەم
        
        شەقەی بێ وەک دەمانچە
        
        ماڵێکی بۆ درووس دەکەم
        
        سەر خەیابان و کووچە
        
        کاڵەکی بۆ دەهێنم
        
        هەمووی بێ قەرە خرچە
        
        هەفتا مێردی دی بکا
        
        هێستا پێی دەڵێن کچە
        
        قەد باریکێ برۆ قەیتان
        
        قەولت داوە بە چەندان
        
        وەختە تازە سەرخۆش بم
        
        من دەکەومە سەر بەندان
        
        قج قەڵای بە قوربان بێ
        
        دەگەڵ نەبن شێخەکان
        
        مستەفا بۆ من خۆش بێ
        
        لێرە هەتا حەمامیان
        
        خشەی دێت و وشەی دێ
        
        هاڕەی لەرزانەکەی دێ
        
        شەش حەو فەرسەخ لێم دوورە
        
        بۆی مێخەکبەندەکەی دێ
        
        ناتوانم هەی ناتوانم
        
        دووری تۆ تەحەممول کەم
        
        خەفەتی باڵای بەرزت
        
        وەک منداڵ بە زگ زل کەم
        
        هێند گریام پاڕامەوە
        
        وەختە خۆم کوێر و گول کەم
        
        گەر سەعاتێ هەڵکەوێ
        
        تێر تێر دەستی لە مل کەم
        
        هەر بە شادی مستەفا
        
        خۆمی بە قوربان دەکەم
        
        ناسکێ نەرمێ قیبلەم با
        
        سینگت بەفری گۆڕمووسا
        
        ئاغا بام مڵکم بایە
        
        سەروەتی خۆم پێدەدا
        
        جا مەهاباتی بە قوربان
        
        مووچەی حاجی شێخ عەوڵا
        
        ئەوە وە بەر چاوم هات
        
        پاک بە شادی مستەفا
        
        لە سەربانی سەرایە
        
        ناسکە کورتە باڵایە
        
        لێیگەڕێن ئەگەر وایە
        
        مستەفا بۆ من خۆش بێ
        
        دوژمن کوێرایی دایە
        
        کاک قادر بۆ من خۆش بێ
        
        بە بێ ماڵی دونیایە
        
        بەندەم و ڕەعیەتی تۆم
        
        سەرم بۆی لە ڕێ دایە
        
        هەر بە شادی برایمە
        
        سەد بریا لێرە بایە
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).