Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: ڕازی نابم بە ماچێ

Performer: عەلی خەندان

Category: Goranî

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        ئەگەر دەمزانی کەژاڵ گیان دڵداری وایە
        
        قەتم نەدەکرد کەژاڵ گیان با هەر نەبوایە
        
        پیر بونیش بە خودای کەژاڵ کاری خودایە
        
        خانمۆڵ وا بێ نەخشین وا بێ بێ بە لەنجە و لار بێ
        
        نێرگز و شەمع و پەروانە موژدەیە بەهار بێ
        
        بە تفەنگی بڕنوو بانە چۆل دەکەم
        
        ئەو شەرە لە سەر نەرم و نۆڵ دەکەم
        
        کێوی ئەڕبابا خاکەکەی سوورە
        
        هەمووی بە قوربان ئەو قەد بلوورە
        
        بە خێر بێتەوە ئەو کیژە کوردە
        
        حەیف من و تۆ دەستمان لێک بەر دا
        
        جەرگی لەت کردووم کوشتوومی
        
        ئەو گەردن زەردە نا نا ناوەڵڵا ڕازی نابم بە ماچێ
        
        ئەگەر نەیکەی بە دوو ماچ داخە لە دڵم دەر ناچێ
        
        شەمامەی نێو بێستانی عەلیت بێ بە قوربانی
        
        جەرگی لەت کردووم پرچی لارە لاری مەمکانی
        
        بە وەی دڵم زۆر خوشە چون دەگەڵم جیرانی ئاوێزانی باڵات بم
        
        هاوار یا غەوسی سانی
        
        نا نا ناوەڵڵا
        
        دەڵێ نایەمە ژوانێ
        
        دەک کوێر بم لاڵ بم کەڕ بم
        
        ناتوانێ بێتە ژوانێ
        
        دەرچێ لە ماڵی بابت
        
        خەرجی کەست نەمێنێ
        
        سەد خۆزگەم بەو جحێڵەی
        
        دەس لە ئەستۆت وەر دێنێ
        
        سەد خۆزگەم بەو کەسەی کا
        
        بە دڵی خۆی دەتڕازێنێ
        
        سەد خۆزگەم بەو کەسەی کا
        
        دەمی بۆ کوڵمەت دێنێ
        
        نا نا ناوەڵڵا ناتوانێ بێتە ژوانێ
        
        خەجیج گیان وەرە پێشێ
        
        شەو درەنگە بۆ جێژوانێ
        
        ماڵە گولەکەی خرابێ
        
        وەک من قەدرت نازانێ
        
        چەندە هەناسە ساردم
        
        بێ مرادم لە دونیایە
        
        خاک بە سەر عەلی خەندان
        
        سەرمای بۆ دەنگی نایە
        
        لە خزمەت تۆ لێی دەدەین
        
        تار و کەمانچە و نایە
        
        چم لێ دەکەی بابەکەم
        
        ئینسافت پێم دا نایە
        
        شل و ملێکم دیوە
        
        سەوزەی فەردی ئەعلایە
        
        مامۆستا وا دەفەرموێ
        
        منداڵە و مارەی نایە
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).