Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: کەمەرە شل لەو جەنگە

Performer: فەرزاد ئەسەدی

Category: Goranî

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        زەردی لای ملەکەی زەردە شێڵانەس
        
        سووری لای لێوی گێڵاس تەکدانەس
        
        هەزار کار ئەکا و هەزار کار ئەکا
        
        زوڵفی سیای تۆ هەزار کار ئەکا
        
        هەر وەختێ بای بێ خۆی وەک مار ئەکا
        
        بە تیرێ هەزار دڵ شکار ئەکا
        
        یاران بێنە دیار ئەو تەخت و توێڵە
        
        ئێژی نشینگای شای ئەردەبێڵە
        
        یاران بێنە دیار هەی و بەی و نەی
        
        چینێ زیاتر چینێ زەردە بەی
        
        ئێوە نازانن ئەو کچە دەردی چەس
        
        هەر خۆم ئەزانم ئامش و ڕەفتم هەس
        
        بەو خالەقە خالەقە
        
        ئاسمان تەبەق تەبەقە
        
        لە سەر باڵای بەرزی تۆ
        
        ئەیکەمە شەڕە تەقە
        
        دایکی زۆر کەلە ڕەقە
        
        دڵە نە شەڕمان بوە و وەی نە دڵگرانی
        
        جا کەوتوەسە بەینمان دەی کار پەشیمانی
        
        چوومە ماڵە کۆنە دۆسم کەمەرە شل لەو جەنگە
        
        چەپکێ ڕیحانەی بۆ بەستم کورتە ژن لەو جەنگە
        
        بە دەستی خۆی نایە دەستم کەمەرە شل لەو جنگە
        
        وتی بیگرە تۆی گشت کەسم کەمەرە شل لەو جەنگە
        
        ملوانکە لە مل گوارە لە گوێ یە
        
        شاژنی شاری حەیفی لە دێ یە
        
        لە مزگەوتا حوجرەم ئەکرد کەمەرە شل لەو جەنگە
        
        یەک لە ناکاو بانگی لێم کرد کەمەرە شل لەو جەنگە
        
        سوبحانەڵڵا لەیلایان برد کەمەرە شل لەو جەنگە
        
        کراس ڕەشی کاری سنە کەمەرە شل لەو جەنگە
        
        ئەو عالەمە لێم دوژمنە کورتە ژن لەو جەنگە
        
        لەبەر ئەو گوڵە دۆستی منە کەمەرە شل لەو جەنگە
        
        با بمرم قەینا قەینا خوا نەکا بۆ تۆ
        
        زەحمەتە بۆ من مەینەتە بۆ تۆ
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).