Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: حەبێ خان

Performer: ناسر ڕەزازی

Category: Goranî

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        حەبیبم وەی وەی حەبێ خان
        
        تۆم گوڵە سوورەی لە باخان
        
        بەفری سەر لووتکەی شاخان
        
        تازە بووکی ناو دیوەخان
        
        بۆت نەمام لە دەرد و داخان
        
        دیمەن وێنەی چراخان
        
        بەسە تا کەی بە قوربان
        
        مەمکوژە بە ئێش و دەردان
        
        تا کەی وێڵ و سەرگەردان
        
        کێو و دەشت و چۆڵ و هەردان
        
        کوا بەڵێن و شەرت و پەیمان
        
        لە سەر چی بووی پەشیمان
        
        جا چۆن نەگریم جا چۆن نەڕژێ سەیلی سریشکم وەکوو باران
        
        چۆن هەر وەکوو یەعقووب نەبمە شۆرەیی شاران
        
        لەو یووسفە پرسیومە لە بێگانە و یاران
        
        هەرگیز نیە سۆراخی لە هیچ لاوە دڵی من
        
        تا ئەو ڕۆژەی بمێنم
        
        خاوەنی شەرت و بەڵێنم
        
        بە هۆی تۆوە دەخوێنم
        
        تۆی هەوێن و ڕێنوێنم
        
        تۆی دەمار و ئێسک و خوێنم
        
        کزەی جەرگی بە خوێنم
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).