A collection of oral narratives and songs of generations...
Title: وه‌ره قوربان
Performer: حەسەن زیرەک
Category: Goranî
Dialect: Sorani
Audio:
Text:
له باغان ئاه و ناڵین دێ، ده‌ڵێن شای نێو گوڵان ڕۆیی
له مه‌یخانه سه‌دای شین دێ، ده‌ڵێن پیری موغان ڕۆیی
زولفی وه‌ک ماری ڕه‌شه، به جوانی خۆت بمبه‌خشه
ئه‌ک به باری زه‌حمه‌ت نه‌بێ، بۆم وه‌ره ده‌رکی حه‌وشه
وه‌ره قوربان ئارامی دڵان (ژیان)، شێتت کردم وه‌ره قوربان
عه‌قڵت بردم ، هۆشت بردم ، سووتام ، برژام وه‌ره قوربان
زولفی دوو میتر و نیوه، یارم به‌فره و باریوه
من له دوێنێوه نهم دیوه، ئه‌و پێم ده‌ڵێ هه‌تیوه
ئاوری له‌دڵم به‌رداوه وه‌ک سووره گوڵێ خه‌مڵیوه
له‌به‌ر پرچهمی جوانه، لێوی میسلی قهیتانە
له‌به‌ر که‌زێی چه‌ند جوانه، لێوی میسلی قه‌یتانه
نه‌خۆشی کردووم هاوار پێم بڵێن له کوێ میوانه
زولفی هه‌ر وه‌ک خهییاته، ئه‌و کچه جێگه‌ی ئاواته
ئه‌گه‌ر ماچێکم داتێ، بۆ من ڕێگه‌ی نه‌جاته
This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK
This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).