Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: unassigned

Performer: عەلی خەندان

Category: Goranî

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        لە کەندەکووری سێروێ
        
        تا دەگاتە خاڵداری
        
        سۆسن و هەڵاڵە و بەیبوون
        
        دەدا لە ڕکێفی سواری
        
        چاو کاڵێ شۆخ و شەنگم
        
        دێنێتە خوار پێش باری
        
        قەدیمیێکان وا دەڵێن
        
        پەری دێنێ هەزاری
        
        دەستت بۆ لە ستۆی دەدەم
        
        لە گولەی مێردان خەساری
        
        لە بەندان خەتەرناکە خەتەرناکە خەتەرناکە
        
        قوڕی کوێو بۆ وە سەر کەم
        
        خەڵکی دێ و چین و دێر کەم
        
        دوو کوڕم هەیە نامەوێ
        
        سەدەقەی میوانی کەم
        
        هەرچی میوانە لێرە
        
        بە خێراتنیان لێ دەکەم
        
        خۆشم کۆچی قوربانم
        
        یەک یەک نۆکەریێو دەکەم
        
        من شایەری سەلاحم
        
        سڵاو لە کوڕەکەی دەکەم
        
        دایکی بۆی نەکا ڕۆڕۆ
        
        حەوت سەدەقەی بۆ دەکەم
        
        کەوشەکانی گەر پیس بێ
        
        لە سەر سەرم جێی دەکەم
        
        هاوار دەکەم خودایە
        
        هاوار دەکەم خودایە
        
        خۆ منیش پەنام خودایە
        
        دەگەڵ ڕەسووڵەڵڵایە
        
        پیری پێغەمبەر هاوار
        
        جەددی ڕەسووڵەڵڵایە
        
        ئەو عومرەی عەلی ڕۆیوە
        
        هەمووی داومە بە زایە
        
        دۆستێکم بە جێ ماوە
        
        وەکوو شەکرە سێو وایە
        
        لە پیریم پەشیمانە
        
        یاخودا ڵاڵاییم دایە
        
        چم لێ دەکەن بابەکەم
        
        لە بۆ جیپەی دونیایە
        
        هەموو سەربەندەکانم
        
        لە خۆشی مام میرزایە
        
        لێرەش بە قوربانت بم
        
        پشتیوانت خودایە
        
        بۆیە من خۆشم دەوێی
        
        کوردی ڕوکنی دونیایە
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).