Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: بۆچ منت ناوێ

Performer: حەسەن زیرەک

Category: Goranî

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        دەبم بە غوڵام بۆ چاوی کالت
        
        خۆ من گاور نیم جوانێ گیان ھاتوومە مالت
        
        خۆ من گاور نیم گیان و گیان ھاتوومە مالت
        
        بۆچ منت ناوێ، بۆچی منت ناوێ
        
        خۆ من وا بێ تۆ گیان و گیان دلم ناسرەوێ
        
        خۆ من وا بێ تۆ گیان و گیان ھەل ناکەم تاوێ
        
        دەبم بە غوڵام بۆ چاوی مەستت
        
        خۆ من گاور نیم خانم گیان کەوتوومە دەستت
        
        بۆچ منت ناوێ، بۆچ منت ناوێ
        
        توخدا دا دەی پێم بلێ بۆچ منت ناوێ
        
        خۆ من وا بێ تۆ گیان و گیان ھەڵناکەم تاوێ
        
        خۆ من وا بێ تۆ ئەی ھاوار دلم ناسرەوێ
        
        شل شل بمکوتن بە نەباتەوە
        
        شل شل بمکوتە گیان گیان بە نەباتەوە
        
        بمنێ له زه خمی بمرم دەی سەر گۆناتەوە
        
        بۆچ منت ناوێ، بۆچ منت ناوێ
        
        دا دەی پێم بلێ توخدا بۆچ منت ناوێ
        
        خۆ من وا بێ تۆ ئەی ھاوار ھەل ناکەم تاوێ
        
        خۆ من وا بێ تۆ چ بکەم دەی دلم ناسرەوێ
        
        ھەتا مەیلت بوو بە مەیلت ژیام
        
        ئێستا تۆ بێ مەیل گیان ئەمنیش دلنییام
        
        بۆچ منت ناوێ، بۆچ منت ناوێ
        
        خۆ من بە بێ تۆ گیان و گیان ھەل ناکەم تاوێ
        
        خۆ من بە بێ تۆ شۆرە ژن ناسرەوم تاوێ
        
        ھەتا مەیلت بوو بە مەیلم کردی
        
        ئێستا تۆ بێ مەیلی برۆ وامزانی مردی
        
        بۆچ منت ناوێ، بۆچ منت ناوێ
        
        خۆ من وا بێ تۆ ئەی ھاوار ھەل ناکەم تاوێ
        
        خۆ من وا بێ تۆ چ بکەم دەی دلم ناسرەوێ
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).