Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: کوڵنجه‌ رێ رێ

Performer: حه‌سه‌ن زیره‌ک

Category: Goranî

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        هه‌ر که‌سێ بیکا، هه‌وری لار، به‌ینی من و تۆ
        
        له‌ ماڵی بمرێ، هه‌وری لار، به‌ هه‌شت و به‌ نۆ
        
        ئه‌ی کوڵه‌نجه‌ رێ رێ، ده‌سماڵ کرێشه‌
        
        کاری من و تۆ، که‌وتووه‌ته‌ کێشه‌
        
        جێم نییه‌ تیا بسره‌وم، خاکم وه‌ سه‌ر بێلانه‌ خۆم
        
        بێکه‌س و بێ ده‌ر، بێ یار و هاوده‌م، بێ مه‌ی و مه‌یخانه‌ خۆم
        
        ئیرسی مه‌جنوونه‌ خه‌ڵاتم، ئاواره‌ی ئه‌و کێوانه‌ خۆم
        
        مسته‌حه‌قی تیر و تانه‌ی ئاشنا و بێگانه‌ خۆم
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).