A collection of oral narratives and songs of generations...
Title: گرتمت به‌ستمت
Performer: ناسر ڕەزازی
Category: Goranî
Dialect: Sorani
Audio:
Text:
بۆچ ده‌مکووژی به چاوان ناسکێ نازدارێ باوان
له سه‌ر چیم لێ تۆراوی به بێ سووچ و بێ تاوان
گرتمت به‌ستمت کوشتمت سووتاندمت
هه‌ی به تیله‌ی چاوه‌کانت له ژێر خاک چه‌قاندمت
سه‌بر و قه‌رارت بردم که‌م شه‌رتیت له‌گه‌ڵ کردم
ئیتر وازم لێ بێنه ده‌برۆ به‌سیه‌تی مردم
گرتمت به‌ستمت کوشتمت سووتاندمت
هه‌ی به تیله‌ی چاوه‌کانت له ژێر خاک چه‌قاندمت
غه‌مگین و دڵ په‌شێوم بڕوانه باری لێوم
ئه‌تۆ مه‌جبوورت کردم وه‌ی قوڕ به سه‌ر بپێوم
گرتمت به‌ستمت کوشتمت سووتاندمت
هه‌ی به تیله‌ی چاوه‌کانت له ژێر خاک چه‌قاندمت
نه‌خۆش و ده‌رده‌دارم ده‌رده‌که‌م بێ ده‌وایه
له‌به‌ر گریان و زاری شه‌و و رۆژم خه‌و نایه
گرتمت به‌ستمت کوشتمت سووتاندمت
هه‌ی به تیله‌ی چاوه‌کانت له ژێر خاک چه‌قاندمت
بۆچ ده‌مکووژی به چاوان ناسکێ نازدارێ باوان
له سه‌ر چیم لێ تۆراوی به بێ سووچ و بێ تاوان
گرتمت به‌ستمت کوشتمت سووتاندمت
هه‌ی به تیله‌ی چاوه‌کانت له ژێر خاک چه‌قاندمت
This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK
This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).