Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: مەستوورەی مه‌ستان

Performer: خەسرەوی ماملێ

Category: Goranî

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        شەیدای خاڵی تۆم بۆ لێم ناپرسی
        
        مەستوورە ئەمان مەستوورە گیان
        
        دڵم دەشکێنی لە خودای ناترسی
        
        مەستوورە ئەمان مەستوورە گیان
        
        مەستوورەی مەستان سێوی سەر دەستان
        
        مەستوورە ئەمان مەستوورە گیان
        
        پاشی باڵای تۆ ناگرم هیچ دۆستان
        
        مەستوورە ئەمان مەستوورە گیان
        
        چبکەم شەیداتم ئەسیرت کردم
        
        مەستوورە ئەمان مەستوورە گیان
        
        سەبرم ناماوە هەر بینا مردم
        
        مەستوورە ئەمان مەستوورە گیان
        
        خۆزگەم بەو ڕۆژەی دەس لە ملان دەبووین
        
        مەستوورە ئەمان مەستوورە گیان
        
        وەخت و بێ وەخت لێک میوان دەبووین
        
        مەستوورە ئەمان مەستوورە گیان
        
        ئایاخ لە چی بدوێم لە خەمخانەی خەمەکانم ئای وای
        
        لە چی بدوێم لە خەمخانەی خەمەکانم یا لە لافاوی فرمێسکم یا لە زامی دەردانم ئامان ئەمان ئای وای
        
        لێم گەڕێن با گۆشەگیر بم دەستەوئەژنۆ کەفزەنان
        
        گێژەڵووکەی بای نەدامەت تاری کرد سەفحەی جیهان ئامان ئەمان ئای وای
        
        بەختەکەم بەدبەخت و شوومە سەر لە هەر ڕێگا بنێم ئای وای
        
        بەختەکەم بەدبەخت و شوومە سەر لە هەر ڕێگا بنێم، ئارەزووماوی حەیات بم کانی مانگا دێتە ڕێم
        
        خۆزگەم بەو شەوەی تا ڕۆژ بێداری
        
        مەستوورە ئەمان مەستوورە گیان
        
        تێکڕا دەمانکرد ڕازی دڵداری
        
        مەستوورە ئەمان مەستوورە گیان
        
        مەستوورەی مەستان
        
        سێوی سەر دەستان
        
        مەستوورە ئەمان مەستوورە گیان
        
        پاشی باڵای تۆ ناگرم هیچ دۆستان
        
        مەستوورە ئەمان مەستوورە گیان
        
        شەرت بێ پاشی تۆ نەگرم هیچ دۆستان
        
        مەستوورە ئەمان مەستوورە گیان
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).