Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: نەتۆری

Performer: عەباسی کەمەندی

Category: Goranî

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        ئەم ماڵە هەژاریمە بە سەرما نەرووخێنی، نەتۆری
        
        سەر لە خۆم و لە ماڵ و مناڵم نەشێوێنی، نەتۆری
        
        ئەم ماڵە بە بۆنەی تۆوە بەرپایە ئەزیزم
        
        لانەیکی فەقیرانەیە بۆمی نەڕمێنی، نەتۆری
        
        نەتۆری نەتۆری کچێ نەتۆری
        
        وەڵڵا نیەسم تاقەتی دووری
        
        بیللا نیەسم تاقەتی دووری
        
        تۆ بڵێ شاخی مار، شیری مەلیچک بۆت ئەسێنم، نەتۆری
        
        تۆ گیانو بوێ، هەر بەخودا بۆت دەرئەهێنم، نەتۆری
        
        بەو شەرتە کە دیسان وەکو جاران تۆ لە لام بی ئەزیزم
        
        ئاوازی هەزار بولبولی شەیدات بۆ ئەخوێنم، نەتۆری
        
        نەتۆری نەتۆری کچێ نەتۆری
        
        وەڵڵا نیەسم تاقەتی دووری
        
        بیللا نیەسم تاقەتی دووری
        
        بەینی من و تۆ حەیفە کە تێکی بشکێنن، نەتۆری
        
        مەیڵانە کە دڵ ئێمە لە یەکتر بڕەوێنن، نەتۆری
        
        گوێ مەگرە لە تانە و تەشەری خێڵی بەخێڵان ئەزیزم
        
        ڕۆژێک نیە سەد لانە لە سەد لا نەشێوێنن، نەتۆری
        
        نەتۆری نەتۆری کچێ نەتۆری
        
        وەڵڵا نیەسم تاقەتی دووری
        
        بیللا نیەسم تاقەتی دووری
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).