Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: چنوورە و چنووری

Performer: میدیا حسێن و ئیبراهیم فەتاحی

Category: Goranî

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        ئەوشەو شەو بەهارە
        
        دەخوێنێ کۆمارە
        
        یارم چەدرەدارە
        
        ئۆ چنوورە و چنووری
        
        ئۆ چنوورە چنووری
        
        کلدان و کلتووری
        
        ئیجازەم لە دایکی سەن
        
        دەپسێنم بەرمووری
        
        ئەرێ ئەوشەو شەو بەهارە
        
        یاری من نازدارە
        
        وەی لە گوێی دایە گوارە
        
        وەی چنوورە و چنووری
        
        لە سەر مەحموودکانی
        
        پێم بنێرە کردانی
        
        شەمامەی دڵبانی
        
        نەفام بووم نەمزانی
        
        ئی مدە بەدە بانی
        
        لە سەر چاوی جوانی
        
        کیژۆڵەی کوردوستانی
        
        ئەی چنوورە و چنووری
        
        ئەرێ بریا هەر نەمدیبا
        
        شەڵڵا نەمناسیبا
        
        ناسین بە دڵێ خۆ بای
        
        وەی چنوورە و چنووری
        
        ئای بەهار نێ پاییزە
        
        دەخوێنێ ئازیزە
        
        یارکۆڵێ لێم زیزە
        
        یارم گوڵە گەزیزە
        
        ئەرێ ئەو شەو شەو هاوینە
        
        یارم کراس شینە
        
        بۆچی دڵ غەمگینە
        
        ئۆ چنوورە و چنووری
        
        چەن جوان و خوێن شیرینە
        
        بێریە مەڕە نەخشینە
        
        ئەسمەرێ خاتووزینە
        
        با بگرین بە بێ زینە
        
        ئەویش بۆ کوڕێ خەڵکی نا
        
        وەی چنوورە و چنووری
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).