Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: بۆنی هەڵاڵان دێ

Performer: مەزهەری خالەقی

Category: Goranî

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        لە پردی سوور بەو لاوە
        
        پاو و پووزی هەڵداوە
        
        پاو و پووز، دەڵێی زێڕە
        
        پاوانەی تێ کراوە
        
        بۆنی هەڵاڵان دێ
        
        سەدای چاو کاڵان دێ
        
        لە گەورە ماڵان دێ
        
        بە کراس چیتی وان دێ
        
        نەشمیل گوڵی نەسرینە
        
        چووزەرەی یاسەنینە
        
        خونچیلێ و خوێن شیرینە
        
        دەمی بە پێکەنینە
        
        غەریب ماوم لە تارانێ
        
        فرمێسک دێ لە چاوانێ
        
        خۆزگە بەو ڕۆژەی بەهار
        
        بە جووت لە ژێر بارانێ
        
        غەریب غەریبی شاران
        
        کەوتمە دوورە وڵاتان
        
        بۆچی ڕەحمت نەماوە
        
        گیانە، وەک جاری جاران
        
        قوربان، وەک جاری جاران
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).