Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: کەژاوە

Performer: کامکارەکان

Category: Goranî

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        هەی بێنن بێنن، کەژاوە بێنن
        
        یارم منداڵە و دڵی مەشکێنن
        
        ئەرێ سوێندم بە سۆزی گیانە دڵی ئەسیرم
        
        ئەرێ تا ساتێ ماوم هەر وای لە بیرم
        
        ئای بۆ هەلامە شیرین هەلامە
        
        شیرین گیان بۆ شیرین عومرم تەمامە
        
        ئەرێ کوانێ مەیلەکەی گیانە جاری جارانت
        
        ئەرێ کوانێ هات و چووی سەر هەوارانت
        
        ئەرێ ئاخەرین قەسەم گیانە هەر ناوی تۆیە
        
        ئەرێ هەر چاوەکانم بە ماڵی تۆیە
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).