A collection of oral narratives and songs of generations...
Title: ئەی وەی بە لەنجە
Performer: برایم قادری مەلا حوسێن
Category: Goranî
Dialect: Sorani
Audio:
Text:
مانگ لە ئاسمان هەشت و نۆیە
ڕۆژ لە سەر کەلەپۆیە
لێم زیز بێ تاوانی تۆیە
وەخەی لەنجە و هاوار بە ماڵم
وەک پەروانەی سووتا باڵم
مانگ لە ئاسمان ڕاوەستاوە
ئەستێرە دەورەیان داوە
خودا ئاوای فتوا داوە
نە شیرین و نە فەرهادم
ئەزیەت کێش و رەنج بە بادم
خودا حاسڵ کە مرادم
کەم بڕوانە کزەی جەرگم
خواردت خوێنم پاڵە زەرگم
سەفەشکێنە جوانە مەرگم
هەر چەن دەکەم فیکر و چەرخش
تەوەللا بووم لە قەوم و خێش
لە دوای باڵات بوومە دەروێش
This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK
This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).