A collection of oral narratives and songs of generations...
Title: دەنگیان دێ
Performer: حەمە کێلە شینی
Category: Goranî
Dialect: Sorani
Audio:
Text:
دەنگیان دێ دەنگیان دێ
دێ دەنگی پاوانانی
ناردوومە جەڕەی بۆ بێ
گۆزەی کوردی ناتوانی
هەر بۆ حەمەدەمینە
هەر ئەو عاسای دەستمە
ڕووناکی هەر دوو چاوم
لە جێی هەموو کەسمە
کوڵمی کارگی سێ لەکی
نەمخواردوە ئیشتیام وابێ
هەر بۆ خۆشی کاک ئەسعەد
ئەو بووکەی مبارەک بێ
هاتم لە لای ئەو ناوە
پیر بووم نەشەم نەماوە
وە دەبەر ئەو سینەی دەمرم
دەڵێی لۆکەی کانیاوە
یان مەلای دوازدە عیلم
دەرسی لە بیر نەماوە
هەر بەدبەختی وەکوو من
عەقڵی لێ پەشۆکاوە
دەڵێی هوڕەی لۆکەیە
حەلاج هەڵی پێچاوە
چارشێوی ڕەش لە سەریە
دەسماڵی بە موریانە
ئەبرۆی ڕەشی هیلالی
لە سەر چاوی شەڕیانە
بەو عەرزە و بە عاسمانە
بەو خودایەی بێ مەکانە
دڵ عەمباری بەندانە
دەبەر ئەو زوڵفەی دەمرم
دوێنێی کردوە بە شانە
This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK
This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).