A collection of oral narratives and songs of generations...
Title: که‌تانه
Performer: حه‌سه‌ن زیره‌ک
Category: Goranî
Dialect: Sorani
Audio:
Text:
ده‌ی که‌تانه‌م بۆ بانگ که‌ن، ئه‌ی وه‌ی که‌تانه
ده‌ی کله‌ی له چاوان که‌ن، مردم که‌تانه
ده‌ردی من تیمار که‌ن، ئۆف ئۆف که‌تانه
ئه‌رێ ئه‌و شه‌و شه‌وی به‌دره
هه‌ڵدێ له‌یل و قه‌دره
له خۆم ده‌گرم نه‌زره
ئه‌رێ ئه‌وشه‌و شه‌و پاییزه
یارم گوڵه گه‌زیزه
پێی بڵێن بۆچی زیزه
هاوار که‌تانه
که‌تانه و که‌تانه
کله‌ی له چاوانه
ئه‌رێ ئه‌وشه‌و شه‌و به‌هاره
یاری من خاڵداره
مه‌مکی وه‌ک هه‌ناره
بمرم که‌تانه
که‌تانه و که‌تانه
کله‌ی له چاوانه
بریا هه‌ر نه‌مدیبای، خڕخڕ که‌تانه
نه‌مدی نه‌مناسیبای، هاوار که‌تانه
ناسک یاری من بای، ئه‌ی وه‌ی که‌تانه
ئه‌وشه‌و شه‌و زستانه
به‌فران گرت له کۆڵانه
یارم خانومانه
بمرم که‌تانه
که‌تانه‌ی ئه‌میری
وه‌ک باز و نێچیری
ئه‌و قابیل به کوڕه‌میری
هاوار که‌تانه
ئه‌وشه‌و شه‌و هاوینه
یارم خوێنشیرینه
وه‌ک هه‌نگوێن شیرینه
بمرم که‌تانه
که‌تانه و که‌تانه
یارم نه‌شمیلانه
بمرم که‌تانه
که‌تانه‌م بۆ بانگ که‌ن، جوانه که‌تانه
هه‌ی کله‌ی له چاوان که‌ن، بمرم که‌تانه
ده‌ردی من ده‌رمان که‌ن، چاو دانه‌دانه
ئه‌رێ وه‌ی له سیله‌ی مێرقازی
به من نابی رازی
بچین بۆ ماڵی قازی
که‌تانه و که‌تانه
خاڵ دانه‌دانه
This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK
This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).