Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: فاتیمه

Performer: عەلی مەردان

Category: Goranî

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        فاتمە دوو چاوی مەستت پڕ تەلیسمی جوانییە
        
        پڕ شەرابی خۆشەویستی و عارەقی یەزدانییە
        
        فاتمە دوو چاوی مەستت شێتی کردم فاتمە
        
        بەژن و باڵاکەت نموونەی هەیکەلی یۆنانییە
        
        لار و لەنجەت مۆسیقایە بەستەیە گۆرانییە
        
        فاتمە دوو چاوی مەستت شێتی کردم فاتمە
        
        بووکی ڕازاوەی خەیاڵم گیانەکەم ئەی فاتمە
        
        تاقە پرشنگێکی چاوت ئەوپەڕی ئاواتمە
        
        فاتمە دوو چاوی مەستت شێتی کردم فاتمە
        
        گەر چی دڵداری لە خاکی ئێمەدا ئەفسانەیە
        
        هەر بەتەنیا بۆ کوڕی خاوەن تەلار و عانەیە
        
        فاتمە دوو چاوی مەستت شێتی کردم فاتمە
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).