Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: نه‌جیبه‌

Performer: میکایل

Category: Goranî

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        نه‌جیبم ناسک و نازداره‌
        
        بیللا دڵ بۆی پڕ ئازاره‌
        
        نه‌جیبم - له‌ دڵت لاده‌
        
        په‌رچه‌م له‌ سه‌ر کوڵمت لاده‌
        
        ته‌ماشا که‌ لاروله‌نجه‌
        
        عیشوه‌ ئه‌کا به‌ سه‌رپه‌نجه‌
        
        نه‌شمیلم جوان و نه‌خشینه‌
        
        خڕ و خرپن و شه‌رمینه‌
        
        نه‌جیبه‌، په‌رچه‌می خاوت چینچینه‌
        
        نه‌جیبم خاوه‌ن خه‌توخاڵ
        
        ساحب جوانی و عه‌قل و که‌ماڵ
        
        بێ تۆ من ژینم لێ بووه‌ تاڵ
        
        بێ تۆ من ژینم لێ بووه‌ تاڵ
        
        ته‌ماشا که‌ لاروله‌نجه‌
        
        عیشوه‌ ئه‌کا به‌ سه‌رپه‌نجه‌
        
        نه‌شمیلم جوان و نه‌خشینه‌
        
        ژیره‌ شه‌رمنه‌ شیرینه‌
        
        نه‌جیبه، په‌رچه‌می خاوت چینچینه‌
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).