Kurdish Folkloric Lyrics Corpus

A collection of oral narratives and songs of generations...


Title: هانێ گوڵ

Performer: حه‌مه‌ جه‌زا

Category: Goranî

Dialect: Sorani

Audio:

Text:

            
        
        هانێ گوڵ هانێ گوڵ بیده‌ له‌ به‌ر یه‌خه‌که‌و
        
        با نه‌ڕه‌نجێ دڵه‌ تازه‌ ته‌نگ
        
        با نه‌ژاکێ په‌رچه‌م و ئه‌گریجه‌که‌و
        
        رازاوه‌ بێ و پیرۆز بێ ئاهه‌نگه‌که‌و
        
        هه‌ر خۆش بێ ئاهه‌نگه‌که‌و
        
        ده‌ردی دووری ته‌نیاییم زۆر چێشتووه‌
        
        وه‌ک ره‌وه‌ندان بارم لێره‌ خستووه‌
        
        ره‌نجه‌ڕۆ خۆم که‌ژاڵم جێهێشتووه‌
        
        خه‌فه‌تبارم خه‌مم له‌ لێو نیشتووه‌
        
        هانێ گوڵ چه‌پکێ گوڵ بیده‌ له‌ به‌ر یه‌خه‌که‌و
        
        با نه‌ڕه‌نجێ دڵه‌ تازه‌ ته‌نگ
        
        با نه‌ژاکێ په‌رچه‌م و ئه‌گریجه‌که‌و
        
        رازاوه‌ بێ و پیرۆز بێ ئاهه‌نگه‌که‌و
        
        هه‌ر خۆش بێ ئاهه‌نگه‌که‌و
        
        قزله‌ر خۆشه‌ پیره‌مه‌گروون له‌ شانی
        
        شاخی دابه‌ -- مێرگه‌پانی
        
        لای گوێزه‌کان سه‌رچاوه‌ی ئاو و کانی
        
        به‌نیو رۆژێ ره‌شماڵی جافه‌کانی
        
        هانێ گوڵ هانێ گوڵ بیده‌ له‌ به‌ر یه‌خه‌که‌و
        
        با نه‌ڕه‌نجێ دڵه‌ تازه‌ ته‌نگ
        
        با نه‌ژاکێ په‌رچه‌م و ئه‌گریجه‌که‌و
        
        رازاوه‌ بێ و پیرۆز بێ ئاهه‌نگه‌که‌و
        
        هه‌ر خۆش بێ ئاهه‌نگه‌که‌و
        
        زۆر بێزارم له‌م ده‌ور و بارودۆخه‌
        
        با دانیشین له‌ بن داری ئه‌و قۆخه‌
        
        وێرانه‌ بووم هه‌ر وه‌ک گوندی به‌خدۆخه‌
        
        ده‌مهاژێنێ له‌نجه‌ولاری ئه‌و شۆخه‌
        
        هانێ گوڵ چه‌پکێ گوڵ بیده‌ له‌ به‌ر یه‌خه‌که‌و
        
        با نه‌ڕه‌نجێ دڵه‌ تازه‌ ته‌نگ
        
        با نه‌ژاکێ په‌رچه‌م و ئه‌گریجه‌که‌و
        
        رازاوه‌ بێ و پیرۆز بێ ئاهه‌نگه‌که‌و
        
        هه‌ر خۆش بێ ئاهه‌نگه‌که‌و
        
        خۆم ده‌زانم چه‌ن سازگاره‌ مێرگه‌پان
        
        راوی ئاسک و مه‌ڕه‌کێوی و که‌روێشکان
        
        کڵۆی به‌فر و ماستاوی پڕ له‌ قه‌زوان
        
        ئاوی سارد و جێی راوگه‌ی رازی عاشقان
        
        هانێ گوڵ چه‌پکێ گوڵ بیده‌ له‌ به‌ر یه‌خه‌که‌و
        
        با نه‌ڕه‌نجێ دڵه‌ تازه‌ ته‌نگ
        
        با نه‌ژاکێ په‌رچه‌م و ئه‌گریجه‌که‌و
        
        رازاوه‌ بێ و پیرۆز بێ ئاهه‌نگه‌که‌و
        
        هه‌ر خۆش بێ ئاهه‌نگه‌که‌و
        
        زۆر بێزارم له‌و رێیه‌ی تۆ گرتووته‌
        
        رۆژێ نه‌بوو ته‌گبیرێ بکه‌ی به‌ جووته‌
        
        به‌ختم ره‌شه‌ هه‌ر وه‌کوو خاڵی رووته‌
        
        نازداره‌که‌م شازاده‌ی دۆڵه‌ڕووته‌
        
        هانێ گوڵ چه‌پکێ گوڵ بیده‌ له‌ به‌ر یه‌خه‌که‌و
        
        با نه‌ڕه‌نجێ دڵه‌ تازه‌ ته‌نگ
        
        با نه‌ژاکێ په‌رچه‌م و ئه‌گریجه‌که‌و
        
        رازاوه‌ بێ و پیرۆز بێ ئاهه‌نگه‌که‌و
        
        هه‌ر خۆش بێ ئاهه‌نگه‌که‌و
        
            
        

This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK

This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).