A collection of oral narratives and songs of generations...
Title: کاکی جووتیار
Performer: حه‌سه‌ن زیره‌ک
Category: Goranî
Dialect: Sorani
Audio:
Text:
ئامان ئامان
ئۆی کاکی جووتیار، ئه‌ی وه‌ی رێم توولانییه
یاری هاوده‌ردم، ئه‌ی وه‌ی موکریانییه
ئه‌رێ خاڵۆی رێبوار، ئه‌ی وه‌ی رێگام کوێستانه
ده‌چم بۆ لای یار، ئه‌ی وه‌ی خاوه‌ن بێستانه
ئامان ئامان
ئۆی کاکی جووتیار، ئه‌ی وه‌ی جووتت شاگوڵ بێ
تووه‌که‌ت رازیانه، کاکم خه‌رمانت گوڵ بێ
ئه‌رێ کاکی رێبوار، ئه‌ی وه‌ی رێم توولانییه
بۆخۆم غه‌ریبم، خاڵۆ یارم بۆکانییه
ئامان ئامان
ئۆ خاڵه‌ی جووتیار، ئه‌ی وه‌ی رێگه‌م یه‌مه‌نه
تۆزێک به نسار، ئه‌ی وه‌ی جێگه‌ت چیمه‌نه
ئه‌رێ خانمی رێبوار، ئه‌ی وه‌ی رێگه‌م له به‌ر ناچێ
داخی غه‌ریبیم ئه‌ی وه‌ی له دڵ ده‌رناچێ
ئه‌ی وه‌ی کاکی جووتیار، ئه‌ی وه‌ی جێگه‌که‌ت به‌رده
گایه‌کت ره‌شه خاڵۆ، گایه‌کت زه‌رده
ئه‌ویش وه‌کوو من ئالووده‌ی ده‌رده
مه‌رد و مه‌ردانه هه‌ی وه‌ی هه‌ڵکه ئه‌و هه‌رده
This corpus is publicly available for non-commercial use under the CC BY-NC-SA 4.0 license. © Copyright 2020 Kurdish-BLARK
This interface was created by Sina Ahmadi based on Jekyll-DB (Jekyll + ListJS + Bootstrap).